پەروین بوڵدان: بە بێ کوردان، هەدەپە و ئیمڕاڵی چارەسەری نایەتە ئاراوە

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە لە کۆنگرەی رێکخستنی پارتەکەی لە مێرسین قسەی کرد و وتی: "کات کاتی ئەوەیە کەئێمە پێکەوە هەنگاو بنێین و شان بە شانی یەک بچینە پێشەوە". ناوەندی هەواڵ

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە لە کۆنگرەی رێکخستنی پارتەکەی لە مێرسین قسەی کرد و وتی: "کات کاتی ئەوەیە کەئێمە پێکەوە هەنگاو بنێین و شان بە شانی یەک بچینە پێشەوە".

ناوەندی هەواڵ

 

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە، ئەندامانی پارتی رزگاری سەرلەنوێ سوسیالیست، ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و پارتە سیاسیەکان بەشداریان لە چوارەمین کۆنگرەی رێکخستنی هەدەپەی مێرسین کرد، کە بە دروشمی "کات کاتی هەدەپە"یە سازکراوە.

 

پەروین بوڵدان قسەی کرد و ئاماژەی بەوە کرد، کە هزری هەدەپە ئازادی و یەکسانیەو وتی: "لەبەر ئەوەی هەدەپە لق و پەلێکە کە مرۆڤ دەتوانێت خۆی پێوەبگرێتەوە، لەهەمان کاتدا ریشەیەکی پتەوە و هەرگیز ناکەوێت. لەناو سیاسەتی تورکیادا ناونیشان و ئەدرێسی چارەسەریە".

 

ئەوەشی خستەڕوو، کە ئامانجی دەسەڵاتداری تاریکی، ستەم و ستەمکاریە و بەم جۆرە درێژەی پێدا: "ئەوان سیستمێکی تاریکی نکۆڵیکار و وێرانکاریان خستوەتە بەردەم کۆمەڵگای تورکیا، ئێمە باش دەزانین کە گەورەترین بەربەست لەبەردەمیاندا، هەدەپەیە. ئاشکرایە کە تاکە هۆکاری هێرشەکانی ئەوان بۆ سەر ئێمە ئەوەیە".

 

"با لە ٨ی ئاداردا سەرنجی کۆبوونەوەی ژنان بدەن"

پەروین بوڵدان ئەوەشی خستەڕوو کە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا چیتر ناتوانێت کە هۆڵەکان پڕ بکاتەوە و لەبەرامبەر ئەوەدا سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئەو قەرەباڵغیەی بە دەوری هەدەپە کۆدەبێتەوە و وتی: "نەک هەر لە کۆنگرەی ئێمە، بێگومان ئێستا ئێمە لە سەروبەندی مانگی ئادارداین. با لە ٨ی ئادار، ٢١ی ئاداردا لە گۆڕەپانەکان بڕوانن. با لە ٨ی ئاداردا سەرنجی کۆبوونەوەی ژنان بدەن، بۆیان دەردەکەوێت کە ئاخۆ هێزی هەدەپە ماوە یان نەماوە؟ با ئەو خەو و خەاڵە ببینن، پێیانوابوو کە هەدەپە پارتێکی لەو جۆرەیە کە زوو لاببرێت، سەرکوت بکرێت و دەرگای پارتەکە دابخەن، تووشی سەرسوڕمان دەبن. وتیان هەدەپە لە رێگەی گوشار، هەڕەشە و هێرشەوە ناتوانێت سیاسەت بکات، لێکدانەوەیکی هەڵەیان کرد. بەڵام هێشتاش لێکدانەوەی هەڵە دەکەن، ئەنجامی لێکدانەوەی هەڵە نەک لە بەغدا، بەڵکوو لە مێرسین، ئامەد، ئێلیح، دێرسی و بۆتان دەگەڕێتەوە، ئێمە پێکەوە دەیبینین".

 

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە پەروین بوڵدان لەبارەی قەیرانی داراییشەوە قسەی کرد و وتی: "هیوایان بە رووخساری کۆمەڵگای تورکیاوە نەهێشت، لە تورکیا سزای یەکجار زۆر، پسوڵەی هەرە زیاد هەیە، رەنگە لە مێژوودا بۆ یەکەمجار شتێکی لەو جۆرە روویدابێت؛ ئەوەش لە ماوی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەدا روویدا، ئەو شەرمەزاریە بەشی ئەوە دەکات ئێوە بەو شەرمەزاریەوە بژین، بێگومان ئەو دۆخە لەلایەنی مێژووی تورکیاوە ستەمکارییەکی گەورەیەو  ئێستا کات کاتی پێکەوە هەنگاونانە، کات ئەو کاتەیە پێکەوە بەرەوپێش بچین. ئەم دەسەڵاتە مەراق و داواکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی تورکیا نیە".

 

بە بێ کوردان، هەدەپە و ئیمڕاڵی چارەسەری نایەتە ئاراوە

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "ئێمە دەبینین کە کێشەکان لە ناوەڕاستدان، یەکێک لە هەرە گەورەترین کێشەکانی ئەم وڵاتە کێشەی کوردە، کە دەسەڵات هەوڵ دەدات بە گۆشەگیری و نکۆڵی چارەسەری بکات، دەمەوێت ئەوە بخەمەڕوو کە کێشەی کورد هێشتاش بەردەوامە، پرسی کورد پرسێکی بەو جۆرە نییە کە بە گۆشەگیری چارەسەر بکرێت، بەتایبەتی لە زیندانی ئیمڕاڵی، لە زۆر زیندان گۆشەگیری و کردەوەی نایاسایی هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دەبێت کورد، هەدەپە بە بەردەنگ دابنرێن، دەمەوێت جارێکی تر ئەوە بەبیر بێنمەوە کە بە بێ کوردان و هەدەپە، بە بێ ئیمڕاڵی ئەم کێشەیە چارەسەر ناکرێت، پێویستە هەموو کەس ئەوە بزانێت".

 

لە کۆتایی کۆنگرەکەدا هەڵبژاردن کرا و بەدریە کوش و هۆشیار سارییەڵدز وەک هاوسەرۆکانی هەدەپەی مێرسین هەڵبژێردران.