هێڤیدار خالید: داهاتووی سووریا بەبێ ژنان نابێت

هێڤیدار خالید، ڕۆژنامەنووس و نووسەری کورد دەڵێت: دەبێت ژنانی کوردو سووریا، لە بەرامبەر ئەو ئەنتیگراسیۆنەی کە ژنان لە سەر مێزی گفتوگۆکان، نوێنەرایەتیی سیاسی و دەستووری دوور دەخاتەوە، ڕێکخراوی خۆیان دابمەزرێنن.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

قامیشلۆ – لە کاتێکدا لە ڕۆژئاوای کوردستان خاڵەکانی پەیمانی ئەنتیگراسیۆن کە لە نێوان قەسەدە و دیمەشقدا لە ٢٩ی کانوونی دووەمدا واژوو کرابوو، بەندەکانی جێبەجێ دەکرێن، وەکو دیاریشە هێشتا ئیرادەی ژنان دانپێدانراو نییە و شوێن بۆ تایبەتمەندییەکەی دانەنراوە.

 

هێڤیدار خالید، ڕۆژنامەنووس و نووسەری کورد بۆ ئاژانسەکەمان تێبینییەکانی خۆی، جێگرەوەکان و ئەو هەنگاوە کردەییانەی کە دەبێت لەلایەن کێوە بنرێن هەڵسەنگاند.

 

پاشخانی ئەو هۆشیارییەی ئەمڕۆ سووریای پێ بەڕێوە دەبرێت

هێڤیدار خالید لە سەرەتادا ئاماژەی بەوەدا، کە ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم قۆناغێکی نوێ و سەخت و زۆر لاواز بوو بۆ هەموو لایەنەکانی سووریا لە سەردەمی قەیرانی سیاسی و شەڕدا و وتی: لەگەڵ ئەنتیگراسیۆن، چەندین گۆڕانکاری و گفتوگۆی گرنگ لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویاندا، ژنانی کورد لێرەدا چەندین دەستکەوت و سەرکەوتنی گەورەیان ئەزموون کردبوو و بەدەستیان هێنابوو، بەڵام دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و هاتنی حکومەتێکی نوێ بۆ سووریا کە پاشخانەکەی هەتەشەیە دۆخەکە گۆڕا، ئێمە زۆر باش دەزانین ئەم دەسەڵاتە لە کوێوە هاتووە، پاشخانەکەی کێیە، لەوانەش ئەو سیستەم و عەقڵیەتەی کە دیمەشق پێی بەڕێوەدەبرێت، هەر بۆیە ئەم هۆشیارییە ئەمڕۆ خەباتێکی بەهێز بەسەر ئێمەدا دەسەپێنێت.

 

”هیچ ستراتیژیەتێکی حکومەت بۆ ژنان لە ئاسۆدا دیار نییە”

هێڤیدار خالید ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت کە پشت بە شەریعەت دەبەستێت، ئەمڕۆ دەستکەوتەکانی ژنانی خستۆتە مەترسییەوە وتی: پێویست بوو ژنان ئەو سیستەمە بپارێزن کە لە سیستەمی هاوسەرکردایەتی، بەرگریکردن لە خۆ، بەڕێوەبردنی خۆبەڕێوەبردن و خۆڕێکخستن دامەزراوە، هیچ ستراتیژی و پلانێکی حکومەت یان هیچ بیرۆکەیەک نییە کە چۆن ژنان دەتوانن جێگەی خۆیان بگرن و بەشداری بکەن و ڕۆڵ بگێڕن لە بوارەکانی یاسایی و دەستوری و یەکسان لە سووریا، تەنانەت تا ئەم ساتەش ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی گەلی سووریادا ژنان لە ١٠٪ یان ٠.٤٨ پێکدەهێنن، واتە لە کۆی ٢١٠ ئەندام، تەنها ٢٢ ژن لە پەرلەمانی سووریادا هەن، چونکە نوێنەرایەتی ژنان دەبوو لە ٢٠٪ بەڵام بێت بەشداریکردن لە سووریا کەمە.

 

”سووریا بەم عەقڵیەتە بونیاد نانرێت”

هێڤیدار خالید هەڵوێستی بەرپرسێکی پەروەردەی سووریای بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند، ئەگەر ژنان کەرامەتی پەروەردە لەدەست بدەن، ئایا پیاوان دەگەڕێنەوە؟ باسی ئەو عەقڵیەتەی کرد کە ئەمڕۆ دەسەپێندرێت وتی: لێرەدا باس لە توندوتیژی دەکەین کە کۆمەڵگە بە عەقڵیەتی پیاوان و دەسەڵات و توندوتیژی بەڕێوەبچێت، بە واتایەکی تر، ئەوان دەیانەوێت ژنان لە دۆخ و پێکهاتەکانی سووریا دوور بخەنەوە، هەوڵەکانی حکومەت و بەرپرسانی بۆ سڕینەوەی ژنان لەسەر ڕووی سووریا، ئەوەمان بیردەخاتەوە کە بزووتنەوەی تاڵیبان چۆن دەستکەوتەکانی ژنانی لەناوبرد، هەوڵی گۆڕینی سووریا بۆ ئەفغانستانی دووەم دەدرێت، سووریا ناتوانرێت بە عەقڵیەتێک بونیاد بنرێت کە منداڵانی کچ لە منداڵانی کوڕ جیا بکاتەوە و حیجاب بسەپێنێت و زانستی ژنان بکاتە ئامانج.

 

”چی چاوەڕوان دەکرێت لە حکومەتێک کە بەرامبەر وێنەی ئازارەکانی ژنێکی کورد نەوەستێت؟”

هێڤیدار خالید جەختی لەوە کردەوە، کە سووریا بەبێ سەرکردایەتی ژنان و بەشداریکردن لە ناوەندەکانی بڕیاردان و یەکسانییەکی دەستووری دادپەروەرانە ناتوانرێت بونیاد بنرێت وتی: ێەم دۆخە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر گەشەسەندنی ئەنتیگراسیۆن لە ڕۆژئاوای کوردستان هەیە، کاتێک شاندەکان دێنە ڕۆژئاوای کوردستان، دانای  و زیرەکی پیاوان دەخەنە ڕوو و بیرۆکەی ژن و بوونیان پشتگوێ دەخەن، چونکە هەموو ئەو شاندانەی دێن پیاون، بە تایبەتی ئەو ڕووداوانەی کە لە حەسەکە ڕوویان دا و ئەو گروپانەی کە دەسەڵات لە حکومەت وەردەگرن هێرشیان کردە سەر وێنەی ژنان، چی چاوەڕوانی و هیوا لە حکومەتێک دەکرێت کە لەبەرامبەر وێنەی ئازارەکانی ژنێکی کورددا نەوەستێت؟ بۆیە تەنها ژنان دەتوانن دەستکەوتەکانیان بپارێزن.

 

”پێویستە ژنان ئەو ڕێبازانە دەرببڕن کە حکومەت دەری نەبڕیوە”

هێڤیدار خالید پێویستیی ئەوەی بینی کە لە بەرامبەر ئەم هەموو سەختییەدا ژنان یەکڕیزیی خۆیان دروست بکەن و لە بوارەکانی دەستووری و یاسایی دا بێنە مەیدان و بجوولێنەوە، و وتیشی: "پێویستە هەموو ماف و داواکارییەکی ژنان لە دەستووری سووریدا جێگیر بکرێت، حکومەت تا ئێستا نە ڕوانگەی خۆی بۆ دۆخی ژنان دەربڕیوە و نە بۆ یاسای باری کەسی، نە تیشکی خستۆتە سەر دەستکەوتەکانی ژنان، هەموو ئەمانە دەبێت لەلایەن ژنانەوە دەرببڕدرێن، بەتایبەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان کە نموونەیەکی ژن هەیە کە دەبێت لە بواری یاساییدا مسۆگەری و پارێزراو بێت.

 

”دەبێت یەپەژە بوونی یاسایی و دەستوری خۆی بەدەستبهێنێت”

هێڤیدار خالید ئاماژەی بەوەدا، کە حکومەتی گوازراوە هێشتا وەڵامی ئامادەبوون و ڕۆڵی یەپەژە لە داهاتووی سووریادا نەداوەتەوە وتی: تا ئێستا حکومەت وەڵامی ئەنتیگراسیۆنی یەپەژەی نەداوەتەوە، یەپەژە دەبێت وەک یەپەژە بمێنێتەوە و بوونی یاسایی و دەستوری خۆی لە سووریا بپارێزێت و بەدەستبهێنێت، ئەمەش بۆ هەموو تەڤگەریەکانی ژنانیش ڕاستە، ئەگەر ئەمە نەپارێزرێت، ئەوەندە دەستکەوت بە سیاسەتی سەپێنراو لەدەست دەچێت.

 

بونیادنانی لۆبی و ڕێکخراوێکی بەهێز بە ستراتیژی درێژخایەن و دیدێکی ڕوون

هێڤیدار خالید سەرنجی بۆ ژنانی کورد، عەرەب و ئاشووری-سووریا ڕاکێشا و ئاماژەی بەوەدا، کە دەتوانن هاوپەیمانی و دەستەی نیشتمانی و لیژنەکانی خۆیان پێکبهێنن، وتی: ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان دەتوانن لیژنە پێکبهێنن و ئابوری خۆیان دابین بکەن و خۆیان بەڕێوەببەن و خۆیان پەروەردە بکەن، ئەو لیژنە و دامودەزگایانەی دایدەمەزرێنن دەبێت خاوەندارێتی هەموو کەسێک بێت کە بتوانێت بە ئیرادەی ژنان بەڕێوەی ببردرێت، ئەگەر ژنان دەسەڵاتی خۆیان یەک نەخەن، ناتوانن لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕێکخراوی خۆیان پێکبهێنن، بەڵام ئەگەر بتوانن ئیرادەی خۆیان یەکبخەن و ڕێکخراوی خۆیان پێکبهێنن و میکانیزمی هاوبەش دروست بکەن، ئەوکات دەتوانن کاریگەرییان لەسەر هەموو سووریا هەبێت و بەشداری ململانێی سووریا بکەن، ئەگەر ئەم خەباتە لە دەستووردا نەچەسپێنرێت، ژنان ناتوانن لە سووریای داهاتوودا خۆیان دەرببڕن.

 

هێڤیدار خالید ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت ڕێگە نادات ژنان ببنە بەرپرسی پلە یەک لە وڵاتدا وتی: دەبێت کار لە دژی ئەم پشتگوێخستنە بە ئەنقەستەی ژنان بکرێت، لە هەمان کاتدا نابێت ئەو هێرشانەی کە دەکرێن بێ وەڵام بمێننەوە، ئێستا ئەرکەکە بونیادنانی ڕێکخراوێکی بەهێزە، بە ستراتیژی درێژخایەن و دیدێکی ڕوون، بۆ ئەوەی بتوانێت هەنگاوی گەورە بنێت و ڕۆڵ ببینێت لە نووسینی ماف و دەستکەوتەکانی ژنان لە دەستوردا، ڕۆژئاوای کوردستان دەتوانێت ڕۆڵێکی هەبێت، بەو پێیەی ئێمە بە قۆناغێکی زۆر لاوازدا تێدەپەڕین، پێویستە ژنان لۆبی خۆیان پێکبهێنن، ژنان تاوانایان هەیە و ئەو زانستەیان بەدەست هێناوە کە ئەگەر یەکبگرن، دەتوانن شکست بە عەقڵییەتی جیهادی و توندڕەوی دوژمنی ژنان بێنن.

 

”کۆمەڵگەی سووریا پێویستی بە هۆشیاری و بیرکردنەوەی ژنان هەیە”

هێڤیدار خالید ڕایگەیاند، کە بەرپرسیارێتی زیاتر دەکەوێتە ئەستۆی ژنان وەک لە بەرپرسیارێتی فەرمی و وتی: بەرپرسیارێتی فەرمی بە تەنها بەس نییە، ژنان پێویستە ڕۆڵی خۆیان لە نوێنەرایەتی سیاسی و بەڕێوەبەری خۆیان لە هەموو دامودەزگاکانی حکومەت و کۆمەڵایەتی و ژناندا بگێڕن، کۆمەڵگە ئەمڕۆ پێویستی بە هۆشیاری و بیرکردنەوەی ژنان هەیە، چونکە نەک تەنها ژنانی کورد بەدەست ئەم هۆشیارییەوە دەناڵێنن، عەرەب و دروزیش بوونەتە زیانبەرکەوتووی ئەم سیستەمە.

 

”پێویستە لیژنەی چاودێری بۆ کردەوەکانی دژی ژنان پێکبهێنرێت”

هێڤیدار خالید لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، کە بەتەنها لێدوانی شەرمەزارکردن بەس نییە و داوای دامەزراندنی لیژنە دەکات وتی: دامەزراندنی لێژنەی چاودێری و لێپرسینەوە لە بکوژان و تاوانباران یەکێکە لەو میکانیزمانەی کە ژنانی سووریا زۆرترین پێویستیان پێیەتی، بۆ ئەوەی کۆتایی بەو سیناریۆیانە بهێنرێت کە دژ بە ژنان دەکرێت، چونکە دۆخی ژنانی سووریا خراپە و ڕووبەڕووی چەندین ڕووداوی توندوتیژی و کوشتن و ڕفاندن دەبنەوە، ڕۆژێک لە سووریا تێناپەڕێت کە ژن نەکوژرێت، پاراستنی ژنان ئەرکی حکومەتی سووریایە، بەو پێیەی کردەوە دژی ژنان لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتدا ئەنجام دەدرێت نەک گروپە نایاساییەکان، دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و لە هەمان کاتدا، ئەو دامەزراوانەی مافی ژنان دەپارێزن، دەبێ لەسەر زەوی کار بکەن، میکانیزمی تایبەت بە خۆیان بۆ پاراستن و سزادان دروست بکەن، هەر بۆیە چاودێریکردن و شەرمەزارکردن لە دوورەوە بەس نییە.

https://youtu.be/r6Iz_ULYlAA?si=-hUkW80pGwCEo_Zk