ئامانج و ئەنجام

نیاز عەبدوڵا – چالاکوان

 

قسەکردن لەسەر ئەنجام درەنگە، گەر لە بنەڕەتدا تێگەیشتمان بۆ ئامانج نەبووبێت و تێکمان نەشکاندبێت، کە ئەمانە کار و ئامانجەکانن؛

* کۆیلەکردنی پارتی بە گرێبەستی پەنجا ساڵە کە بووە هۆکاری سەرەکی کۆیلەکردنیان.

* کردنەوەی قوتابخانەی تورکی بە پەروەردەی ئیسلامی و کولتووری و تورکی، چونکە ئاین عەقڵی بیرکردنەوە لە مرۆڤ دەسەنێتەوە، وەک مادەی هۆشبەرە تا بە ویستی خۆت تەسلیمی مەرامیان بیت.

 

* داگیرکردنی میدیاکان و تیڤی ماڵەکان بە زنجیرە درامای تورکی بە مەرامی تێکدەری کۆمەڵگە و بە تورک کردنیان.

* کارکردن لەسەر گەنج و ڕاکێشانی سەرنجیان بۆ جلوبەرگی تورکی و ئەکتەری جوانی تورکی و سێکس کردن لەسەر بنەمای ئاژەڵئاسای بێ هەست و بە کۆنترۆڵ نەکردنی تۆرە ئاسمانیەکان، کە بەدەست هەموو منداڵ و گەنج و پیرێکەوەیە، بەردەوام گرتە ڤیدۆیە سێکسیەکان دێتە ناو تەلەفۆنەکانیان و بلاوکردنەوەی گۆڤار بە ناوی زانیاری تەندروستی سێکسی، بەڵام لە ناوەڕۆکدا جۆش و خرۆشدانە بە تاک، تا کوشتنی ئەو هەموو ژنەی لێکەوتەوە و خێزانەکان لێکترازان.

 

* کردنەوەی پرۆژەی کەرتی تایبەتی تورکی بە کرێکاری تورکیەوە لەخاکی کوردستان، کۆمەگە بووە دوو چینی دەوڵەمەند و هەژار، کە بەشێکی گەورەی تێکدانی کۆمەڵگەیە و تاکیش وەها لێدەکات جگە لە ماتریال و پارە هیچ شتێکی تر بە ئامانج نەگرێت.

* هاوردەی خواردن و شتوموکی تورکی .

* هێنانی داعش بە پاڵپشتی تورکیا و شەڕی سەخت و ناڕەوا و نا پرەنسیپی شەڕ، تا ئیرادەی تاکی کورد تێکبشکێنێت و دەستەمۆی بکات، بڕیاری نابەرگری کردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە نیەتی لێکترازانی کۆمەڵگە و دژایەتی کردنی یەکتر.

* هەموو ئەو شەڕە بە ئامانج گیراوانە بۆ داڕزانی ژێرخانی ئابووریە، تا هیچ توانایەکی بەرگری نەمێنی.

 

* نەیارانی تورکیش هەر بەدەستی حزبی بە کۆیلەکراوی کوردی لەناودەبات، دوو چۆلەکە بە یەک بەرد دەپێکێت، کورد و ئایدیای ڕێبەری گەلان بە خودی کورد پارتی دیموکراتی کوردستان لەناو دەبات و دوژمنایەتیش لە نێو مالی کورد دروست دەکات.

* دواجار گەل برسی و بێ مووچە دەکرێت تا خۆیان بە بڕیاری خۆیان بڵێن فەرموون ئەی سەروەری ئێمە، بێ ئێوە لە برسان دەمرین، دەسەڵاتی کوردی بودەڵە و بێ شکۆیە و هەموو پێڵاوتانین.

 

پرسیارەکە ئەوەیە؛

پارتی گەر لە گرێبەستەکەی پەشیمان بوایەتەوە و لەگەڵ یەکێتی و پەکەک یەکڕیز بوایە، چی دەدۆڕاند؟

بە گریمانەی زۆر هەر ئەمەی ئەمڕۆی دەدۆڕاند، بەڵام گەل و شکۆ بەرز و مێژووی جوانی بۆ خۆی دەبردەوە، بۆیە (چاوەڕێی ئاڵای ئێرانیش بن لە زۆنی سەوز).

 

نا بۆ گەمژەیی دەسەڵاتی کوردی