ناوەندی هەواڵ
لە گەلەری ئەمنە سورەکە لە شاری سلێمانی یەکەمین پێشەنگای شێوەکاری هونەرمەند گۆنا عوسمان بە ناونیشانی نیگاری پەت، کرایەوە، پێشەنگاکە بە سەرپەرشتی وەزارەتی ڕۆشنبیری بەڕیوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری بوو، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو.
لە پێشەنگاکەدا وێنەکانی هونەرمەند گۆنا عوسمان نمایش کرابوو کە پێکهاتبوون لەو وێنانەی بە شێوازی سترینگ ئارت دروستکرابوون، ئامانجی کردنەوەی پێشەنگاکە زیاتر بلاوکردنەوەی کارەکانی هونەرمەند و ئاشنا کردنی هاوڵاتیانە بە هونەری سترینگ ئارت.
سترینگ ئارت شێوازێکی هونەری جیهانییە و مێژووی سەرهەڵدانی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٩ لە لایەن ژنێکی بەریتانی بە ناوی ماری ئێڤرێست داهێنراوە، کە مامۆستای بیرکاری بووە و بۆ زیاتر تێگەیاندنی قوتابییەکانی بووە لە نەخشەی خڕ و ڕەنگەکان، دواتر لە ئەو هونەرە بڵاو بووەتەوە و لە ئێستاشدا گۆنا عوسمان یەکێکە لە هونەرمەندانی ئەو شێوازە هونەرە.
ت.پ



