ژینگه
-

چارەنووسی شارەکان، بە شێواندنی سروشت لە پڕۆژە ئەندازیارییەکاندا
لە هەرێمی کوردستان باران بارین ساڵانە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە گەڕەک و ناوچەکان و ئەندازیارەکانیش گرفتی سەرەکی دەگەڕێننەوە بۆ لاوازبوونی دەزگاکانی حکومەت و ناوەندە ئاکادیمییەکان و نەبوونی توێژینەوە زانستییەکان لە ناوەندە فەرمییەکان.
-

پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ وشکەساڵی بێت
بەهۆی کەمی باران بارین و بێ پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جوتیاران و شارەزایانی بواری کەشناسی و کشتوکاڵ پێشبینی دەکەن ئەمساڵ وشکەساڵی بێت، بەشێکیان دەڵێن ئەگەر لە وەرزی زستان و بەهاردا ڕێژەیەکی زۆر باران نەبارێت هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی وشکەساڵی دەبێتەوە.
-

بەتۆمەتى کوشتنى بەرازێک چوار هاوولاتى دەستگیرکران
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، چوار کەس لە بازگەى "سلێمانى – پیرەمەگرون"، بە تۆمەتى کوشتنى بەرازێک دەستگیرکران.
-

تاڵانکردن لە عەفرینی داگیرکراو بەردەوامە
مێرڤەت حەمەد، ئەندامی دەستەی ژینگەیی شارەوانی شەهبا دەڵێت: "لە عەفرینی داگیرکراودا ڕۆژانە تاڵانکردن بەردەوامە، ئامانجی دەوڵەتی تورک قڕکردنی کوردان و گۆڕانکاری دیمۆگرافییە لە هەرێمەکانیان، هەرچەندە یاسا نێودەوڵەتییەکان هەیە بۆ پاراستنی سروشت، بەڵام دەوڵەتی تورک هەرگیز گوێ لەم یاسایانە ناگرن و سروشت تاڵان دەکەن".
-

عێراق بڕیارێک سەبارەت بە قەیرانی ئاو لەگەڵ ئێران دەدات
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەی بەوەدا ئەنجومەنی وەزاری عەرەبی بۆ ئاو، ڕێگەی داوەتە کۆمکاری عەرەبی تا پرسی ئاوی عێراق بکاتە نێودەوڵەتی.
-

زنجیرە شەپۆلی زەریاکان مەترسییە بۆ سەر ژیان
بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرکەوتووە لە ١٠ ساڵی داهاتوودا زنجیرە شەپۆلی زەریاکان بە ڕێژەی ٪٥٠ دەبنە مەترسی بۆ سەر جیهان
-

نینا چالاکی ژینگەیی ئەنجام دەدات و داوای پەروەردەی کەشوهەوا دەکات
نینای تەمەن ١٧ ساڵ چالاکییەکی ژینگەیی لە بۆلیڤیا ئەنجامداو سەرەڕای باسکردن لەوەی کە مرۆڤ بووەتە هۆی تێکدانی ژینگە، داوای پەروەردەی کەشوهەوا دەکات.
-

١٩٠ وڵاتی جیهان بەڵێنیاندا چیتر خەڵوز بەکارنەهێنن
یەکێک لەو هۆکارانەی دەبێتەو هۆی پیسبوونی ژینگەی جیهان و سروشت، بەکارهێنانی خەڵوزە بۆ وەبەرهێنانی وزە، بۆیە ١٩٠ وڵات بڕیاریان داوە چیتر خەڵوز بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بەکارنەهێنن.
-

"لوتکەی کەش و هەوا مانای چیە بۆ ژنێک لە بەنگلادیش"
بەنگلادیش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بە سەختی لە گۆڕانکاری کەشوهەوادایە، ئەم کۆمەڵگایە لاوازە بە تەواوی ئەو جۆرە داهاتووە دەچەسپێنێت کە کۆنفرانسی کەش و هەوای "COP26" لە گلاسگۆ هەوڵی خۆدزینەوەی دەدات.
-

دیمەنی وشکبوونی ئاوی سیروان مایەى ترس نییە
دیمەنی وشکبوونی ئاوی سیروان بووەتە مایەی نیگەرانی هاوڵاتیان و دەڵێن کە وشکەساڵی و بێ بارانی ئەمساڵ بووەتە هۆکاری وشکبوونی ئاوەکە و مەترسی ژیانەوەشی هەیە، بەڵام دانیشتوانی گوندێک باس لەوەدەکەن پێشتریش ئاوی سیروان وشکی کردووە و دووبارە ژیاوەتەوە.
-

وشکەساڵی زیانی بە کەرتی کشتوکاڵی عێراق گەیاندووە
بەهۆی وشکەساڵی و کەمی ئاوەوە، زەویە کشتوکاڵییە چێندراوەکانی ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ی عێراق بەرەو نیوە دەچێت، عێراقیش بە پرۆژەیەک یارمەتی جوتیاران دەدات.
-

ژینگە و کەرتی کشتوکاڵ پشتگوێ خراون، کاندیدەکان پڕۆژەیان چییە؟
نەبوونی سەوزایی و پشتگوێخستنی کەرتی کشتوکاڵ و ژینگەی هەرێمی کوردستان بووەتە خەمی کاندیدە ژنەکان، دەیانەوێت خزمەتی ژینگە و کشتوکاڵ بکەن.
-

لەسەر مەریخ ڕووبارێکی وشکبوو دەردەکەوێت
ناسا وێنەی ڕووبارێکی وشکی دێرینی لەسەر مەریخ بڵاوکردەوەی کە بەڵگەی ژیان لە دەرەوەی زەوی دەخاتە ڕوو.
-

لە ناوچوونی پاشماوە پلاستیکییەکان لە زەریاکان چەندێک دەخایەنێت؟
هەموو ساڵێک نزیکەی هەشت ملیۆن تەن پلاستیک فڕێدەدرێنە ناو زەریاکان و هەندێک لە توێژەران هۆشداری ئەوە دەدەن کە تا ساڵی ٢٠٥٠ ڕێژەی پلاستیک زیاتر دەبێت لە ڕێژەی ماسی لە زەریاکان.
-

ماسكە بەكارهاتووەكان ژەهری كوشندەن
هەموو جۆرەكانی ماسك لەدوای بەكارهێنانیان دەبێت بخرێنە ناو خاشاكی تایبەتی داخراو و نابێت لەسەر شەقام و باخچەو شوێنە گشتییەكان و ناو روبارو دەریاكان فڕێ بدرێن، بونیان لەم شوێنانە جگە لە دیاردە نا شارستانیەتەكەی وەك ژەهریش وایە بۆ سروشت و مرۆڤ و گیانلەبەران.
-

جۆرێکی نوێی ماسی دۆزرایەوە
زانایان بە بەردەوامی لە سەرانسەری جیهاندا جۆری جیاوازی ماسییەکان دەدۆزنەوە و پۆلێنی دەکەن و دەیناسێنن.
-

چارەنووسی بەنداوەکان بەدەست بانگەشەی هەڵبژاردنەوە
هەر چوار ساڵ جارێک و لەگەڵ بانگەشەی هەڵبژاردن بەڵێنی دروستکردنی چەندین بەنداو بە هاوڵاتیانی باشوری کوردستان دەدرێت، بەڵام بەهۆی ناڕاستی بەڵێنەکان و نەبوونی بەنداوی پێویست و بە گرتنەوەی ئاو لەلایەن هەردوو دەوڵەتی تورک و ئێرانەوە هەرێمی کوردستان بە تینوێتی ماوەتەوە.
-

ڕێککەوتننامەی پاریس لەسەر کەش و هەوا پێشکەشی پەرلەمان کراوە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی هەینی پەیماننامەی پاریسی پێشکەشی پەرلەمان کرد، کە پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتییە لەسەر گۆڕانی کەش و هەوا، ژینگەپارێزان و شارەزایانی کەش و هەوا چەندین ساڵە داوای پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکەیان لەو وڵاتە کردووە.
-

"تکایە فریای دارەکانی شاخی سارا بکەون"
ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوەو ئاماژە بەوەدەکات کە مەترسی لەسەر دارەکانی شاخی سارا هەیە و داوای پاراستنیان دەکات.
-
