ژینگه
-
"تکایە فریای دارەکانی شاخی سارا بکەون"
ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوەو ئاماژە بەوەدەکات کە مەترسی لەسەر دارەکانی شاخی سارا هەیە و داوای پاراستنیان دەکات.
-
ژیان لە پلەی گەرمی ٥٠ پلەی سیلیزی
گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر زۆربەی وڵاتان داناوەو لە چەند شوێنیکی ئوسترالیادا ژیان لە پلەی گەرمی ٥٠ پلەی سیلیزی دەکرێت.
-
تورکانا، لە هێڵی پێشەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دایە
لە جیهاندا چەند شوێنێکی کەم هەیە گۆڕانێکی بەرچاوی لە دەرئەنجامەکانی کەشوهەوا تێدا بەدی بکرێت وەک تورکانا لە باکوری کینیا.
-
گۆڕانی کەشوهەوا: زانایان دەڵێن پێویستە بەشێک لە سوتەمەنییەکان لەژێر زەویدا بمێننەوە
زاناکان ئاماژە بەوەدەکەن، کە نزیکەی ٦٠ ٪ی یەدەگی نەوت و گاز و٩٠ ٪ ی خەڵوز دەبێت لە زەویدا بمێنێتەوە بۆ هێشتنەوەی پلەکانی گەرمای زەوی لە خوار ١.٥ پلەی سیلیزی.
-
دوو هاوڵاتی بوونە هۆی سوتاندنی ٢٠ دۆنم پوش و پاوان
بەهۆی کردنەوەی ئاگر لە لایەن دوو هاوڵاتی، نزیکەی ٢٠ دۆنم پوش و پاوان لە ناحیەی سەنگاو سوتان و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتییەکە دەستگیرکران.
-
١٠ دونم پوش و پاوان لە بەرزنجە سووتا
لە بەرزنجە بەهۆى ئاگر کەوتنەوە نزیکەى ١٠ دۆنم پوش و پاوان سووتا و بکەرى ڕووداوەکەش لەلایەن پۆلیسى دارستانى بەرزنجە دەستگیرکرا.
-
شوێنەوارە مێژووییەکانی باکووری کوردستان ژێرئاو دەخرێن
حەسەن کێف وەک شوێنەوارێکی مێژوویی لە باکووری کوردستان بەهۆی دروستکردنی بەنداوی ئێلیسو ژێر ئاو خرا، وەک بەشێک لە سڕینەوەی کلتور و ناسنامەی نەتەوەی تەماشا دەکرێت.
-
ئاگر لە کەناری پیرانی ئامەد کەوتووەتەوەو زۆ کەمی ماوە بگاتە گوندەکان
لە پیران- ی ئامەد ئاگرەکەی ٧ی ئەیلول کە بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکەوە لە دارستاندا کەوتووەتەوە ڕوو لە زیادبوون دەکات و زۆر کەمی ماوە بگاتە ناو گوندەکان.
-
سلێمانی، کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ژینگەی کوردستان ئەنجامدرا
لەلایەن ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت و ڕێکخراوی سروشتی کوردستان بە بەشداری کەنەکە، کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری سەبارەت بە ژینگەی کوردستان و گرنگی کاری پێکەوەیی بۆ پاراستنی ئەنجامدرا.
-
گۆڕانی کەشوهەوای زەوی لە نێوان ئێستا و ڕابردوو
بە پێی توێژینەوە زانستییەکان لە ماوەی ٥٠ ساڵی کۆتاییدا زیادبوونێکی بەرچاو لە ڕووداو و کارەساتە سروشتییەکان لە تەواوی زەویدا بەدیدەکرێت، کە ١١،٠٠٠ ڕووداو تێیدا تۆمارکراوە.
-
گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر گەنمەشامی هەیە؟
تا کۆتایی ئەم سەدەیە زانایان پێشبینی گۆڕینی کەشوهەوا دەکەن بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمی گەنمەشامی بە شێوەیەکی بەرچاو کە بە ڕێژەی ٪٢٨ خەمڵێنراوە.
-
بەهۆى ئاگرکەوتنەوە ٢٠ دۆنم پوش و پاوان سووتا
ڕووداوى ئاگرکەوتنەوە یەکێکە لەو دیاردانەى، ساڵانە چەند جارێک دووبارە دەبنەوە و لەگەڵ ئەوەى کوژاندنەوە و کۆنترۆڵ کردنیان کارێکى زەحمەتە هاوکات زیانێکى زۆر بەسروشت و ژینگەى کوردستان دەگەیەنێت.
-
بڕینی ئاوی فورات یەکێکە لە خراپترین ڕێگاکان
کەمبوونی ئاو لە ڕووباری فورات بووەتە هۆی تێکچوونی دۆخی بەرهەمە کشتوکاڵییە هاوینەکان کە جوتیارانی دێرەزۆر پشت بە ئاودێری دەبەستن هەروەها چەندین نەخۆشی لەهەرێمەکە بڵاوبۆتەوە و ڕێژەی پیسبوونیش گەیشتووەتە بەرزترین ئاست وەک شارەکانی ئەلسوسێ و باهۆز.
-
نورجان کاراسو: دەیانەوێت بە سوتاندنی دارستان و ئۆپەراسیۆن ناوچەکە چۆڵ بکەن
نورجان کاراسو ئەندامی کۆمیسۆنی ئیکۆلۆجی هەدەپە تیشکی خستە سەر ئاگرکەوتنەوە سیستماتیکەکانی دارستان لە شارەکانی کوردستان، دێرسیم، شرناخ، بینگۆل و هەکاری لەم ساڵانەی دواییدا و ڕایگەیاند، کە ئەو پڕۆسەیەش دژی سروشتە بە ناوی ئۆپەراسیۆنەوە دەکرێت و دەیانەوێت ئەو ناوچانە چۆڵ بکرێن، نورجان داوا دەکات بۆ ئەوەی زیاتر ناوچە ژینگەییەکان لەناو نەبرێن پێویستە ئاگرەکە لە هەوادا بکوژێندرێتەوە.
-
گڕکانەکان، وەک ڤاڵڤێکی سەلامەتی کاردەکەن بۆ کەشوهەوای درێژخایەنی زەوی
زانایانی زانکۆی ساوس هامپتۆن بۆیان دەرکەوت کە زنجیری فراوان لە گڕکانەکان بەرپرسیارن لە هەڵوەشانەوە و پاشان لابردنی دی ئۆکسیدی کاربۆنی ئەتۆمی لە کاتی گۆڕانە جیۆلۆجییەکاندا.
-
ئاوی دەریاچەی ورمێ ١.٨ملیار مەتر سێجا دابەزیووە
ئاوی دەریاچەی ورمێ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە، پێشبینی دەکرێت زیاتریش داببەزێت.
-
کۆکردنەوەی ئاو، یارمەتیدەرە لە کاتی لافاو و وشکەساڵیدا
توێژەران لە زانکۆی تەکساس لە ئۆستن پەڕەی هاوسەنگیان بۆ ئاو لە سەرانسەری ویلایەتە یەکگرتووەکان دروست کردووە، بە بەدواداچوونی ١٤ کۆگای سەرەکی ئاو لە وڵاتەکەدا لە ماوەی ١٥ساڵدا.
-
یونسێف: ١ ملیار منداڵ لەبەردەم مەترسی گۆڕانی کەشوهەوادان
بەپێی ڕاپۆرتێکی یونسێف کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا، تەندروستی، پەروەردە و سەلامەتی منداڵان هەڕەشە لە ژمارەیەک منداڵانی وڵاتانی ئەفریقا دەکات و یونسێفیش قەیرانی کەشوهەوا وەک قەیرانێک بۆ مافەکانی منداڵان دەبینێت.
-
مەدیحە سۆفی: لەناوبردنی دارستانەکان بێلانە کردنی سەدان جۆر زیندەوەرە ...٢
ماوەی دوو ساڵە دەوڵەتی تورکیا دارەکانی کوردستان دەبڕێتەوە بۆ مەبەستی بازرگانی، لەمانگی حوزەیرانیشدا ڕۆژانە نزیکەی ٤٠٠ تۆن داری بڕیوەتەوە، مەدیحە سۆفی، دکتۆرا لەبواری ژینگە، دەڵێت ئەمە ئیکۆسایدی کوردستانە و پێویستی بە هەڵوێست لە ئاستی بەرزدا هەیە.