ژینگه
-

لەسنوری قەرەداغ و سەیدسادق نزیکەی ۲٥ دۆنم پوش و پاوان سووتا
لەسنوری قەرەداغ و سەیدسادق نزیکەی ۲٥ دۆنم پوش و پاوان سووتا و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانیش هۆکارەکەی بۆ نابەرپرسیاریەتی هاوڵاتیان دەگەڕێنیتەوە.
-

بەرزترین قەڵای لمین لە دانیمارک دروستکرا
بەرزترین قەڵای لمین لە جیهاندا لە شارۆچکەی بلۆخۆس لە دانیمارک دروستکرا، لە ئێستادا گەشتیاران دەتوانن سەردانی بکەن و تا هاتنی وەرزی زستان بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.
-

وشکەساڵی ڕووبەڕووی سەیرانگای کونەماسی بووەتەوە
کونەماسی یەکێکە لە سەیرانگا ناوازەکانی ناوچەی شارباژێڕ، ناوچەیەکی گەشتیارییە و ساڵانە هاوڵاتیان سەردانی دەکەن بە مەبەستی بەڕێکردنی کاتەکانیان، بەڵام ئەمساڵ ژمارەی سەردانیکەران کەمی کردووە بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوەکەی و وشکەساڵییەوە.
-

دارستان و ژینگەی سلێمانی: هەزاران دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتان
لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبونەوەی پلەی گەرما ساڵانە ئاگر لە ناوچە جیاوازەکان دەکەوێتەوە و پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشکرایدەکات هەزاران دۆنم پوش و پاوان ودارستانی سێ ناوچە سووتاون.
-

لە شاخی حاجی چەرکەز لە فارقین ئاگر لە دارستانەکەی کەوتەوە
لە چیای حاجی چەرکەزی سەربە فارقین ئاگر لە دارستانێک کەوتەوە و بەهۆی با'وە ئاگرەکە بە ڕووبەرێکی بەرفراوانی دارستانەکەدا بڵاودەبێتەوە.
-

ڕووبەرێکی گەورەی دارستان لە ناوچەی چەولیک سووتا
لە ناوچەی سێلڤی سەر بە دەرەهان بەهۆی ئاگرەوە ڕووبەرێکی زۆری دارستانی ناوچەکە سووتاند و دوای ٥ ڕۆژ کۆنترۆڵکرایەوە.
-

ورچی ئاویی، سەرسەختترین زیندەوەری جیهان
ورچی ئاویی یان بەرازی مۆسی بە سەرسەختترین زیندەوەری جیهان دادەنرێت، ئەم ئاژەڵە بچوکانە دەتوانن زیاتر لە ١٠ ملیار ساڵ بژین.
-

"ساڵانی ڕابردوو فەرش، جێگە و جلوبەرگمان لە چەمی حەسار دەشوشت"
هاوڵاتیانی سەیدسادق باس لە وشکبوونی چەمی حەسار بە هۆی وشکەساڵییەوە دەکەن.
-

بەهۆکاری نادیار ئاگر لە وارماوا و پێنجوێن کەوتووەتەوە
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و وشکبوونی پوش و پاوان، دوێنێ لە پێنجوێن و ئەمڕۆ کە وارماوا ئاگر لە دارستان و پوش و پاوانی سروشتی کەوتووەتەوە.
-

کۆمەڵێک لە پارێزەرانی ئاو دژی وشکبوونی ئاوی سیروان ڕێپێوانیان ئەنجامدا
بەهۆی ئەوەی ئێران فشاری خستووەتە سەر ئاوی سیروان و وشکی کردووە، ژمارەیەک لە چالاکوانانی پارێزەری ئاو ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی گردبوونەوە و ڕێپێوانێکی هێمنانەیان ئەنجامدا، تێیدا داوایان لە دەسەڵات و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بێدەنگ نەبن لە ئاست قەیرانی ئاو، بەپێچەوانەوە کوردستان ڕووبەڕووی کارەساتێکی گەورە دەبێتەوە.
-

کۆچبەرەکان لە بن سێبەری قەدەغە و ڕێگریی سەربازیدا دەچنە دەشتەکانەوە
لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ کە بە سروشتەکەی بەناوبانگە، بەهۆی هەبوونی هێزی سەربازی و قەدەغەی هاتوچۆ لەو ناچەکەدا ناتوانن بە ئاسانی بچنە زۆزانەکانەوە، یەکێکیش لە ناوچەکان ئۆرشە کە دەکەوێتە نێوان چوار چیاوە، چیاکەی ڕێگەی هاتوچۆی تێدا قەدەەغە کراوە و کۆچەبەران ناچارن بەناو لەشکردا بچنە زۆزانەکانەوە.
-

"تورکیا ئامانجی تێکدان، بە تاڵانبردن و ناشرینکردنی سروشتی کوردستانە"
ژنانی ژینگەدۆست ئیدانە و شەرمەزاری بڕینەوەی دارەکانی کوردستان، گرتنەوەی ئاو، داگیرکارییەکانی تورکیا لە کوردستان دەکەن.
-

ئاگر لە چیای گابار کەوتەوە
لە پێدەشتەکانی ناوچەی باسا لە چیاکانی گابار بە هۆکارێکی نادیار ئاگر کەوتەوە و تا دێت تەشەنە دەستێنێت و زۆرینەی دارستانەکەی گرتووەتەوە.
-

ئاگر لە دارستانەکانی کەربۆران کەوتووەتەوە و تا دێت مەزنتر دەبێت
لە گوندەکانی سەر بە ماردین لە باکوری کوردستان ئاگر لە دارستانەکان کەوتووەتەوە و تا دێت تەشەنە دەستێنێت.
-

هیچ کوردێک پارێزراو نییە تا تورکیا دارستانەکان ببڕێتەوە و ئاو بگرێتەوە
تورکیا لە ئێستادا دوژمنی کورد و دوژمنی عێراقیشە بە گرتنەوەی ئاو لە ٣٥ ملیۆن کەس، چالاکوانێکیش دەڵێت خەڵکی کوردستان هەموو دەزانن تورکیا بۆ داگیرکاری دێتە کوردستان هیوادارم لایەنە سیاسییەکانیش لەمە تێبگەن.
-

جوانی چیای سیپان و دەریاچەی وان لە یەک وێنەدا
ناوچەی سەرحەد کە خاوەنی چەندین جوانی سروشتییە، بە چیا و جوگرافیاکەی سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی بۆخۆی ڕاکێشاوە، بەتلیس بە دیمەنی دەریاچەی وان و چیای سیپان جوانی هەر چوار وەرزەکەی نیشان دەدات.
-

پیسبوونی ئاوی دەریاکانی تورکیا مەترسین بۆ سەر ژیانی زیندەوەران
دەریای ماڕماڕا، دەریای ڕەش و ئیجە، پیسبوونێکی گەورەی دەریایی تێیاندا ڕوویداوە و مەترسی گەورە لەسەر ژینگەکەی و زیندەوەران هەیە.
-

"پارێزگاریکردن لە ژینگە پەرستشە"
لە ساڵی ٢٠١٨ەوە سوتان و بڕینەوەی درەخت و دارستانەکانی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەستی پێکردووە، بەڵام تا ئێستاش حکومەت لێی بێدەنگە و دەوڵەتی تورکیش بەردەوامە.
-

لە ڕۆژی جیهانی ژینگەدا گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر ژینگە بەڕێوەچوو چالاکوانانیش باس لە ژینگە دەکەن
گفتوگۆیەکی کراوە سەبارەت بە پاراستنی ژینگە و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تاک، هەروەها دەربارەی چۆنیەتی ڕووبەڕوو بوونەوەی وشکەساڵی لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
-

"دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت ئەوەی لە عەفرین دەستی پێکرد، لە باشوری کوردستان درێژەی پێبدات"
لە ساڵی ٢٠١٨ بەدواوە دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین زەوییە کشتوکاڵییەکانی لەناوبرد و سوتاندی، دارەکانی دەبڕیەوە و بەشێکیانی بۆ تورکیا دەگواستەوە، ئێستاش چاوی خستووەتە سەر خاکی باشوری کوردستان و هەمان شت دووبارە دەکاتەوە، حکومەتی هەرێمیش لێی بێدەنگە و ڕێخۆشکەرێکە بۆ داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا.