ژینگه
-
ئاگری دارستانەکانی ڕوسیا بۆ جەمسەری باکور تەشەنە دەستێنێت
لە دارستانەکانی ڕوسیادا ئاگر کەوتووەتەوە و تەشەنە دەستێنێت بەرەو جەمسەری باکوری دارستانەکان و چالاکوانانیش هۆشداری مەترسی حاڵەتەکە دەدەن، ئاگرەکەش ١٢٠٠ ناوچەی گرتووەتەوە.
-
ماسیەکانى چەمی دیوانە لە دەربەندیخان بە هۆکاری نادیار کۆمەڵکوژکراون
ئاوی چەمى دێوانەی نزیک دەربەندیخان کەمی کردووە و بە هۆکارێکى نادیاریش سەدان ماسى بەکۆمەڵ مردابوونەتەوە و کەوتوونەتە سەر ئاوەکە.
-
مەترسی گۆڕانی کەشوهەوا بۆ ژیانی پەنگوینەکان
بەهۆی گۆڕانکاری گەورە لە کەشوهەوادا و زۆربوونی ڕووداوە سروشتییەکان، بووەتە مەترسی بۆ سەر ژیانی پەنگوینەکان لە ناوچە جەمسەرییەکاندا.
-
نەبوونی ئاو، بێ پلانی حکومەتە؟ یاخود بەفیڕۆدانی ئاوە لەلایەن هاوڵاتیانەوە؟
هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بەهۆی نەبوونی ئاو، ژیانیان سەخت بووە و بوونی قەیرانی دارایش وای کردووە توانای کڕینی ئاویان نەبێت، لە بەرامبەردا بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەڵێت کە کێشەی ئاو بوونی نییە بگرە هاوڵاتیان ئاوی زیادە بەفیڕۆ دەدەن.
-
ئاگر کەوتنەوەی گەورە نزیکە لە بوونە کارەساتێکی جیهانی
کەوتنەوەی ئاگری گەورە لە وڵاتاندا نزیکە لە بوونە کارەساتێکی جیهانی و سنوری وڵاتەکانی بڕیوە، هەریەک لە وڵاتانی ئیتاڵیا، ئیسپانیا، یۆنان و تورکیا لە ئاگردا دەسووتێن و پلەی گەرما بەرز بووەتەوە بۆ زیاتر لە ٤٠ پلەی سەدی کە بە خراپترین شەپۆلی گەرما دادەنرێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا.
-
ئاگر لە دارستانەکانی زاگرۆس بەردەوامە
لە دوای ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییەی دارستانەکان لە ئێران، ئاگر لە دارستانەکانی زاگرۆسیشدا بەردەوامە.
-
کۆنترۆڵ نەکردنی ئاگرەکانی تورکیا
بەپێی ئامارە فەرمییەکان ئاگر لە ١٤٩ شوێن لە ٢٦ ناوچەی ئەو وڵاتە کەوتووەتەوە، تا ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار هێکتار دارستان سوتاون، حەوت دارستانی گەورە ئاگرەکانیان کۆنتڕۆڵ نەکراوە، بەو هۆیەوە کێشە لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و حکومەتی تورکیا دروستبووە، هاوڵاتیانیش حکومەت بە کەمتەرخەم دەزانن.
-
بڕیارە نەمامگە حکومەییەکان بدرێتە کەرتی تایبەت
ڕێکخراوە ژینگەییەکانی سلێمانی ئیدانەی پێدانی نەمامگە حکومییەکان بە کەرتی تایبەت دەکەن، ڕاشیانگەیاند لەو حاڵەتەدا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەوە هاوڵاتیان توانای کڕینی نەمامیان نابێت.
-
لە ناوچەیەکی غەزە پاشماوەکانی ناو دەریا بۆ دیکۆر کردن بەکاردەهێنن
ناوچەیەکی کەنار دەریا لە غەزە پاشماوەکانی نێو دەریا دووبارە بەکاردەهێننەوە بۆ جوانکاری ناوماڵ و هەروەها ڕزگار کردنی ژینگە لە پیسبوون.
-
وەزارەتی كشتوكاڵ ژمارەیەك رێنمایی دەرکرد
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو چەند رێنماییەکی گرنگی بۆ بەرچاو روونی ئەو هاوڵاتیانەی خوازیاری قوربانی کردنن بەبۆنەی جەژنەوە، بەتایبەتی دوابەدوای بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون " الحمی النزفیە" لە عێراق دەركرد.
-
بە نامە بڵاوکردنەوە هۆشیاری پاراستنى ئاو و بەفێڕۆنەدانى ئاو دەدرێت
بۆردی ڕێکخراوە ژینگەییەکانى هەڵەبجە – سلێمانى نامەیەکی تایبەت ماڵ بە ماڵ بڵاودەکاتەوە، کە پرۆشەرێکی تێدایە تایبەت بە پاراستنى ئاو و بەفێڕۆ نەدانى.
-
"ژیان دەژی، سەرمایە نامێنێت"
کۆمەڵە ئیکۆلۆژیای زەوی دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت: "ئێمە بەرگری لە سروشت و ژیان دەکەین، ژیان دەژی، سەرمایە نامێنێت".
-
لەبارەی پاشماوەی پزیشکییەوە داوای ڕوونکردنەوە لە تەندروستی سلێمانی دەکرێت
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی، لە بارەی پاشماوە پزیشکییەکانی نەخۆشخانە تایبەتەکان داوای روونکردنەوە لە تەندروستی سلێمانی دەکات.
-
لەسنوری قەرەداغ و سەیدسادق نزیکەی ۲٥ دۆنم پوش و پاوان سووتا
لەسنوری قەرەداغ و سەیدسادق نزیکەی ۲٥ دۆنم پوش و پاوان سووتا و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانیش هۆکارەکەی بۆ نابەرپرسیاریەتی هاوڵاتیان دەگەڕێنیتەوە.
-
بەرزترین قەڵای لمین لە دانیمارک دروستکرا
بەرزترین قەڵای لمین لە جیهاندا لە شارۆچکەی بلۆخۆس لە دانیمارک دروستکرا، لە ئێستادا گەشتیاران دەتوانن سەردانی بکەن و تا هاتنی وەرزی زستان بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.
-
وشکەساڵی ڕووبەڕووی سەیرانگای کونەماسی بووەتەوە
کونەماسی یەکێکە لە سەیرانگا ناوازەکانی ناوچەی شارباژێڕ، ناوچەیەکی گەشتیارییە و ساڵانە هاوڵاتیان سەردانی دەکەن بە مەبەستی بەڕێکردنی کاتەکانیان، بەڵام ئەمساڵ ژمارەی سەردانیکەران کەمی کردووە بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوەکەی و وشکەساڵییەوە.
-
دارستان و ژینگەی سلێمانی: هەزاران دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتان
لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبونەوەی پلەی گەرما ساڵانە ئاگر لە ناوچە جیاوازەکان دەکەوێتەوە و پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشکرایدەکات هەزاران دۆنم پوش و پاوان ودارستانی سێ ناوچە سووتاون.
-
لە شاخی حاجی چەرکەز لە فارقین ئاگر لە دارستانەکەی کەوتەوە
لە چیای حاجی چەرکەزی سەربە فارقین ئاگر لە دارستانێک کەوتەوە و بەهۆی با'وە ئاگرەکە بە ڕووبەرێکی بەرفراوانی دارستانەکەدا بڵاودەبێتەوە.
-
ڕووبەرێکی گەورەی دارستان لە ناوچەی چەولیک سووتا
لە ناوچەی سێلڤی سەر بە دەرەهان بەهۆی ئاگرەوە ڕووبەرێکی زۆری دارستانی ناوچەکە سووتاند و دوای ٥ ڕۆژ کۆنترۆڵکرایەوە.
-
ورچی ئاویی، سەرسەختترین زیندەوەری جیهان
ورچی ئاویی یان بەرازی مۆسی بە سەرسەختترین زیندەوەری جیهان دادەنرێت، ئەم ئاژەڵە بچوکانە دەتوانن زیاتر لە ١٠ ملیار ساڵ بژین.