زهەیا لە گوندی باب ئەلخەیر: دەگەڕێینەوە بۆ شوێنەکانمان

زهەیا جاسم، کە بەهۆی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیاوە لە گوندی باب ئەلخەیر لە تل تەمر دەژی ، دەڵێت: دانیشتن لەسەر هێڵەکانی بەرکەوتن شتێکی ئاسان نییە، با داگیرکەران لە خاکەکەمان بچنە دەرەوە و بگەڕێینەوە خاکەکەمان.

 

سۆرگوڵ شێخۆ

حەسەکە-بەهۆی هێرش و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیاوە، دانیشتوانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناچارکران کۆچ بکەن و بەشێک لە کامپەکان و بەشەکەی دیکە لە گوندەکانی دوور لە هێڵەکانی بەرکەوتن نیشتەجێ بوون، هەندێک لە ژنەکان ڕەتیان کردەوە و ناچارکران لە گوندەکەیان کۆچ بکەن، بەڵام لە هێڵەکانی بەرکەوتن نیشتەجێ بوون.

زهەیا جاسم، ٣٠ ساڵ، دایکی سێ منداڵە، بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و تاوان و پێشێلکارییەکانی دژی خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە. ناچارکراوە بۆ  گوندی زهەیا لە تل تەمر کۆچ بکات، وەک هەر خێزانێکی دیکە، هەڵیبژاردووە لەو هێڵانەی بەرکەوتن نیشتەجێ بێت کە ڕاستەوخۆ لەلایەن سەربازگەی مەناخەوە داگیرکراون بۆ ناونیشانی چیرۆکی کۆچکردنی.

زهەیا لە گوندی باب ئەلخەیر، کە دەکەوێتە ٩ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای گوندی داگیرکراوی خۆی و لەگەڵ دوو خێزانی دیکە دەژی، باسی سەختی کۆچکردنی کرد.

 

کشتوکاڵ سەرچاوەی سەرەکییە

لەبەرئەوەی کشتوکاڵ سەرچاوەی سەرەکییە باسی بارودۆخی کشتوکاڵی کردو وتی: لێرەدا زۆر جۆری کشتوکاڵ کە خەڵک سوودی لێوەردەگرن هەیە، لە سەوزە وەرزییەکانەوە بۆ دانەوێڵە و تەنانەت گەنم و جۆ بەکاردێت، هه روەها  هەر دوو مانگ بۆ سێ مانگ کۆیدەکەینەوەو پاشان وشکیان دەکەینەوەو هەڵیان دەگرین بۆ زستان، ماندوێتی زۆرە.

 

داگیرکەران لە ماڵەکانمانان و ئێمەش کۆچبەری ماڵی خەڵک بووین

زهەیا وتی: ئارەزووم گەڕانەوەیە بۆ گوندەکە، بەڵام ئێستا ناتوانین بگەڕێینەوە چونکە چەتەکان لە ماڵەکانمان نیشتەجێ بوون، هەموومان سێ خێزان لە خانوویەکی بچووکدا دەژین، لەبەر ئەوەیە کە هیچ شوێنێکی دیکەمان نییە بۆ ژیان تێیدا. خۆزگە دەگەڕاینەوە گوندەکەمان، بەڕاستی ماڵەکانمان وێران بوون، بەڵام دەگەڕێینەوە بۆ ئەوەی لەسەر خاکەکەمان بژین.

 

"با داگیرکەران خاکەکەمان بەجێبهێڵن"

زهەیا جاسم داوای لە جیهان کردو وتی: داوا لە هەموو جیهان دەکەین کە داگیرکەرانی تورک و چەتەکانیان لە خاکەکەمان دوور بخەنەوە، ئەوەی تێیدا دەژین ئاسان نییە، دانیشتن لەسەر هێڵەکانی بەرکەوتن شتێکی ئاسان نییە، بۆردومان هەیە، منداڵەکانمان دەترسن و بەرەو چۆڵەوانی دەڕۆین، داوا لە هەموو گەلان و جیهان دەکەین کە هاوکاریمان بکەن بۆ ئەوەی داگیرکەران لە خاکەکەمان دوور بخەنەوە و بگەڕێینەوە شوێنەکانی خۆمان، هیچ شتێکی گەورەمان ناوێت جگە لەوەی بگەڕێینەوە ماڵەکانمان.