کۆچ باشترین بژاردە نییە بۆ ئەو ژنانەی بەدوای داهاتوویەکی باشتردا دەگەڕێن

ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووبەڕووی چەندین کێشە دەبنەوە، بۆ دەربازبوون لەو کێشانە و هیوای ژیانێکی باشتر و ئایندەیەکی ئارام، ڕێگای کۆچبەری نایاسایی هەڵدەبژێرن.

شەیما قادر زادە

 

خوی-کۆچبەری بۆتە یەکێک لە بژاردە بەردەستەکان، بەتایبەتی بۆ ژنان، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی سەختی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووریی ژیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا, ژنان زیاتر لەبەر هۆکاری کۆمەڵایەتی و کولتووری وەک خوێندن، کار و هاوسەرگیری کۆچکردن هەڵدەبژێرن، کە ڕێگایەکی یاسایین بۆ ژنان بۆ کۆچکردن لە ئێران، بەڵام ماوەیەک بەکارهێنانی شێوازی نایاسایی سەرەڕای مەترسییە زۆرەکان بووەتە بژاردەیەکی باشتر.

 

کۆچی یاسایی

زۆرێک لە ژنان لە ساڵانی ڕابردوودا لە ئێرانەوە بە ڕێگای یاسایی کۆچیان کردووە، زۆرێک لەو ژنانە کەسانی پیشەیی و لێهاتوو و خوێندەوارن و بە مەبەستی کارکردن یان درێژەدان بە خوێندن وڵاتەکەیان بەجێدەهێڵن.

 

زۆربەی کۆچی کرێکاران پەیوەندی بە جوانکاری، پەرستار، پزیشک، پزیشکی ددان و ...هتدەوە هەیە، چوونە بۆ وڵاتانی دراوسێی ئێران وەک عێراق و تورکیا، بەڵام بۆ کارەکانی تر، ئەوروپا، ئەمریکا و بەتایبەت وڵاتانی وەک ئەڵمانیا و... کەنەدا داواکاری زیاتری هەیە.

 

شەرمین مەولودی، پەرستارێکی تەمەن ٢٩ ساڵ کە بەم دواییە کۆچی کردووە بۆ ئەڵمانیا، وتی: ماوەی ساڵێک مۆڵەتی بێ مووچەم وەرگرت و دواتر هاتمە ئەڵمانیا و لێرە کارم دۆزیەوە و بە ڤیزەی کار کۆچم کرد، وەک چۆن بەهۆی دواکەوتنەکەوە ڕووبەڕووی چەندین تەحەددا و کێشە بوومەوە.

 

یەکێکی تر لە ڕێگاکانی کۆچکردن بریتییە لە بەکارهێنانی ڤیزەی خوێندن کە لای نەوەی گەنج و خوێندکاران زۆر بەناوبانگە و زۆرێک لەوانەی بەم شێوەیە کۆچ دەکەن داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ درێژەدان بە خوێندن، چەند کەسێک لەو کەسانە پارە و سکۆلەرشیپیان هەیە و بەشێکی زۆریان دەبێت پارەی خوێندن و زانکۆکانیان بدەن و دوای تەواوکردنی خوێندنیش ناچارن ڤیزەی خوێندن بگۆڕن بۆ ڤیزەی کار.

 

ڕۆژان کەریمی، خوێندکاری دەرچووی زانکۆ لە کەنەدا وتی: زۆرێک لە ئێمە کاتێک چاوپێکەوتنێکمان هەیە لە باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتەی کە دەمانەوێت بۆی بچین، دەڵێین دوای تەواوکردنی خوێندن دەگەڕێینەوە وڵاتەکەمان، بەڵام زۆر بچووک ڕێژەی سەدی خەڵک، بە تایبەت ژنان، دەگەڕێنەوە بۆ ئێران، چونکە ئێران شوێنێک نییە بۆ پێشکەوتن.

 

کۆچی نایاسایی

کۆچی نایاسایی یەکێکە لەو شێوازە مەترسیدارانەی کە ماوەیەکە زۆر کەس پەنایان بۆ بردووە و شوێنی سەرەکی بۆ ئەوانەی بەم شێوەیە هەڵسوکەوت دەکەن تورکیایە و دواتر ئەوروپایە لەو نێوەندەدا زۆرجار ئەو ژنانەی کە بەدەست کێشە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانەوە دەناڵێنن، بەم شێوەیە کۆچ دەکەن .

 

ژنان لە ئێران مافی ئەوەیان نییە وڵات بەجێبهێڵن و مافی جیابوونەوە و مافی سەرپەرشتیکردنی منداڵەکانیان نییە، بۆیە زۆرێک لە ژنان ڕووبەڕووی ئەم کێشەیە دەبنەوە و دەیانەوێت لە ئەم ڕێگە مەترسیدارەوە بە تەنیا یان لەگەڵ منداڵەکانیان بگەنە ژیانێکی دادپەروەر.

 

کۆچی نایاسایی کەسانێک کە لە کێشە سیاسییەکانیشدا تێوەگلاون، بەتایبەتی دوای سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" بە هۆی ناچالاکیی دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ لە ناوخۆی ئێران و ئەو خنکاندنەی کە لەم وڵاتەدا زاڵە، زۆرێک لە ژنان دوای سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانە ناچار بوون بەڕێگەی نایاسایی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئیران بەجێبهێڵن، بەشێکی زۆر لەو ژنانە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان یان تورکیا کردووە، بەڵام لەو وڵاتانەدا بەهۆی نەبوونی یاسا بۆ پاراستنی پەنابەران، بەتایبەتی پەناخوازانی سیاسی، ناچاربوون ئەو وڵاتانە بەجێبهێڵن و ڕێگەی مەترسیدار و نایاسایی بگرنەبەر.

 

سانا. ق، یەکێک لە چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانی نیشتەجێی ورمێ، سەبارەت بە ئەزموونی خۆی لە بواری کۆچبەریدا وتی: من و هاوژینەکەم هەردووکمان چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسین، کۆمەڵەیەکی ژینگەپارێزیمان هەبوو، ڕۆژێک یەکێک لە لێکۆڵەران پەیوەندی بە هاوژینەکەمەوە کردو وتی "دەبێت مانگانە زانیاریم بۆ بنێرن دەربارەی کۆمەڵەکە و کێ تێیدایە" و بەشێوەیەکی نەشیاو داوای هاوکاری کرد، ئێمەش ڕاگەیاندنەکانمان لەو بارەیەوە ئاگادارکردەوە، هەڕەشەی دەستگیرکردنمان لێکرا و بەهۆی بارودۆخە سەختەکەوە بڕیارماندا کۆچ بکەین بۆ ماوەی سێ مانگ لە باکووری کوردستان ماینەوە، دواتر قاچاخچیەکە بڕیاریدا ئێمە بنێرێت بۆ ئیتاڵیا لە سێیەم ڕۆژدا کە چووینە ناو کەشتییەکە، کەشتییەک نزیک بوو لە دوورگەیەک و ئێمەی بردە ئەوێ بەلەمێکی کۆچبەران لەبەردەمماندا نوقم بوو و زۆرێک لە سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا و پۆلیسی تورکیا ئێمەی خستە دۆخێکی سەختەوە، دۆزی ئێمە زۆر ئاشکرا بووە، زۆرێک لە چالاکوانان هاوکارمان بوون، بەڵام ئەگەر تۆ چالاکوانێکی سیاسی و ڕۆژنامەنووس بیت لە تورکیا، چانسی دیپۆرتنەکردنەوە نییە و لەناو کامپەکەدا چەندین چالاکوان هەبوون کە بۆ ماوەی ساڵێک لەوێ ڕاگیراون بەبێ ئەوەی بڕیارێک بدرێت، هەروەها پارێزەرێکمان دەستکەوت و ئەویش هاتە کامپەکە و وتی دیپۆرتکردنەوەکەت ڕادەگرم، بەڵام ڕوون نییە تا کەی لە کامپەکەدا دەمێنیتەوە، واژۆمان لەسەر نامەی دیپۆرتکردنەوە کرد و دوای چەند ڕۆژێک دیپۆرتکراینەوە بۆ ئێران لە نزیک سنووری ماکۆ بەیانی زوو بانگ کراین و هەڕەشەی دەستگیرکردنمان لێکرا.

 

ماژەی بەوەشکرد، ڕێگایەکی سەختیان بەسەر برد، بارودۆخێکی باشیان نەبوو بۆ مانەوە، دۆخەکە ڕێگەی پێنەدان بچنە دەرەوە، و دوای کۆچکردنە شکستخواردووەکەیان، بڕیاریدا لەنێو هەلومەرجێکی سەختدا بمێننەوە، وتی: دۆخی کۆچبەران لە ئەوروپاش باش نییە، مانەوە لە وڵاتی خۆم بەنرخترە بۆ من چونکە ئەگەر ژنان و ڕۆژنامەنووسان و ئەکادیمیستەکان بڕۆن، کەس نامێنێتەوە بۆ خزمەتکردن کۆمەڵگە.

 

مەترسییەکانی ڕێگا نایاساییەکان

ڕێگا نایاساییەکان ساڵانە ژیانی هەزاران کەس دەخەنە مەترسییەوە لە دوایین هەواڵەکان سەبارەت بە زیانبەرکەوتووانی ئەم ڕێگایە نایاساییە، خنکانی ٧٦ سەرنشین لە ئاوە کراوەکانی نێوان یۆنان و ئیتاڵیادایە کە ٢٦ کەسیان منداڵ و ژنێکی دووگیانن، سەرنشینەکان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و هەرێمی کوردستانن، تەنها ١١ کەس ڕزگارکراون.

هەرچەندە ئەم نموونانە زۆرن، جگە لە مەترسی خنکان، ڕەنگە گەشتیاران لە وڵاتانی وەک یۆنان دەستبەسەر بکرێن و بخرێنە زیندان یان کامپەکانەوە کە جیاوازییان لەگەڵ زیندانەکاندا نییە، بۆ زیندانیانی سیاسی و چالاکوانان کە ناچارن بە شێوەیەکی نایاسایی کۆچ بکەن، کەمترین مەترسی دیپۆرتکردنەوەن پێش ئەوەی بگەنە شوێنی سەرەکی و گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان لە ڕێگەی وڵاتانی وەک تورکیا و یۆنانەوە، لەوانەیە ئەم کەسانە دوای گەیشتنیان بە وڵاتانی مەبەست نەتوانن مافی پەنابەری وەربگرن بەڵام بۆ زۆر کەس کۆچ و پەنابەری شێوازێکی ژیانی جیاوازە، لەو شوێنەی کە ژیانیان لە مەترسیدا نەبێت.