بە کاری دەزگا خزمەتگوزارییەکان، وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەدرێتەوە

ڕێکخراوە خزمەتگوزارییەکان کە ڕێوشوێنیان گرتووەتەبەر دژ بە کەمی نان، ئاو، سووتەمەنی و کارەبای هاوڵاتیانی مەدەنی، لە هێڵی بەرکەوتندا سەرەڕای هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا هەوڵی خزمەتکردن بە گەل دەدەن.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- دەوڵەتی تورکیا لە هێرشە داگیرکارییەکانی بۆ سەر شار و گوندەکانی سنووری باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا چەندین کێشەی دیکەی دروستکردووە، لەم دواییەدا دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی بەرچاو تیشکی خستە سەر وێرانکردنی ژێرخانی ناوچەکە، بووە هۆی ئەوەی خەڵکی مەدەنی لە هێڵی بەرکەوتن لە دەوروبەری ناوچەی تل تەمری جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە زەحمەتییدا بژین.

 

لە ناوچەی تل تەمر و گوندەکانی ١٣ هەزارو ٦٦٥ خێزان دەژین، دوو هەزارو ٤٩٠ خێزانی کۆچبەر کە ١٣ هەزارو ٦٠٤ کەسن هەن کە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە لە عەفرین و سەرێکانی و گوندەکانی ناوچەی زرگان و تل تەمر بوونەتە کۆچبەر لە هەرێمەکەدا.

 

لەم بارەیەوە، بۆ ڕوونکردنەوەی هۆکارەکانی کێشە و میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان، ڕۆناز یونس، هاوسەرۆکی شارەوانی گەلی ناوچەی تل تەمر، دیجلە سۆفی، هاوسەرۆکی دەزگای کارەبا، مەحمود خدر، بەڕێوەبەری لیژنەی سووتەمەنی، گوڵبین ئیبراهیم، ئەندامی نوسینگەی دارایی نانەواخانەی گەورە قسەیان کرد. 

 

شارەوانی میکانیزمی چارەسەری بۆ دانیشتوان پەرەپێداوە

لە سەرەتای قسەکانیدا ڕۆناز یونس، هاوسەرۆکی شارەوانی گەلی ناوچەی تل تەمر تیشکی خستە سەر کێشەکانی تۆڕەکان و شەبەکەی ئاو لەسەر هێڵی زرگان و ئەو چارەسەرانەی پێشکەشیان کردووە وتی: دوای بڕینی کارەبا بەهۆی هێرشەکانی داگیرکاری تورکیا بۆ سەر هێڵی زرگان، حەوزەکان و بیرە ئاوەکان کاریان نەکردو وەستان، ئەمە بووە هۆی ئەوەی خەڵکی مەدەنی ئازار بچێژن، بەڵام بە پێچەوانەوە، هەوڵماندا چارەسەر بدۆزینەوە، وەک چارەسەرێک بۆ خزمەتکردنی ٦ گوند لەسەر هێڵی بەرکەوتن، دوو جێنەرەیتەری گەورەمان بڵاوکردەوە لەسەر حەوزە ئاوییەکانی هەردوو گوندەکە و ئێستا لە کردارداین و ئاوەکە دەگاتە هەر ٦ گوندەکە، هەندێک پارچە و کەلوپەل پێویست بوو بۆ چاککردنەوە، دروستمان کرد، بەڵام ئاوەکەی بۆ خواردنەوە بەکارناهێندرێت، تەنها بۆ پێداویستییەکانی ڕۆژانەیە، ئەمە چارەسەرە و ڕێگایەکی دیکە ئەوەیە ئاوی شیرینمان بۆ هەمان هێڵ تەرخان کردووە، بەڵام بەگوێرەی دەرفەتەکانی شارەوانی، لە ئێستادا تواندرا تەنها ئەمە پێشکەش بکرێت.

 

به ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلی ئەندازیاری پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان

ڕۆناز یونس هۆکاری ئەوەی بەبیرهێنایەوە کە بۆچی شارەوانییەکە هەموو کات ناتوانێت بگاتە دانیشتوانی هێڵی بەرکەوتن وتی: هێرشی قورس و بۆردومانکردن دەبێتە هۆی ئەوەی لە هەموو کاتێکدا ئاو نەگاتە خەڵک، هەندێک جار ساردکەرەوەکان لە ناوەڕاستی ڕێگاکە دەگەڕێنەوەو هەندێک جار لە ژێر بۆردومانەکاندا گیریان خواردووە، نەک تەنها خەڵکی مەدەنی، بەڵکو بەهۆی داگیرکارییەوە، ئێمەش ئازار دەچێژین کە ناتوانین پێداویستییەکانی گەلەکەمان دابین بکەن، زۆرێک لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان ناچارکران ڕابوەستن بەهۆی هێرش و میکانیزمە ئەندازیارییە گەورەکانەوە، بڕینی ئاوی وێستگەی ئیلۆک کێشەکە قووڵتر دەکاتەوە، ئەگەر ئاوی وێستگەکە هەبێت بە شێوەیەکی باشتر دەگاتە خەڵکی مەدەنی، هەروەها هۆکاری دوورکەوتنەوەی سەرچاوەکانی ئاو و گەیشتن بە هێڵی بەرکەوتن هەیە. هەندێک لە گوندەکان ناتوانن بپەڕنەوە بەهۆی مەترسی هێرشەکان، بەڵام گوندەکانی سەر هێڵی ئێم ٤ قورسترن، بەهۆی نەبوونی حەوزەکان و بیری ئاو و زۆربەی ئاوی ژێر زەوی کە سوێرە، تەنها ئاوی بیری ماڵان هەیە ئەمەش ناچێتە چوارچێوەی خزمەتی گشتییەوە.

 

٣٥ گوند ڕووناک کراونەتەوە

دیجلە سۆفی، هاوسەرۆکی دەزگای کارەبا ئاماژەی بەوەکرد، لە مانگی تەمووزی ٢٠٢٢ دەستیان کردووە بە چاککردنەوەی تۆڕەکانی کارەبا و بەردەوام بوون و وتی: ئێستا تەنها هێڵی زرگانمان هەیە کە کێشەی کارەبای هەیە، لە ماوەی ساڵێک و پێنج مانگدا ٣٥ گوند کە تۆڕەکانی کارەبایان بەهۆی هێرشەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە چاککراونەتەوە، ئێستا ٦ گوند کارەبایان نییە، بۆیە چاوەڕێی ئەوە دەکەین ئامێرەکان بێن و دەست بە چاککردنەوە بکەین، چەندین جار هێڵەکان دروستکراون، بەڵام دووبارە بۆردومان کراون و خزمەتگوزارییان وەستاوە، پڕۆژەیەک هەیە لە گوندی میجێبیرا، کە ٧٠٠ مەتر لە گوندەکەوە دوورە، بەڵام چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە هەندێک لە ئامێرەکان تەواو بکرێن.

 

"هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەردەوام دەبن"

دیجلە سۆفی هۆکاری دواکەوتنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کارەبا بەم شێوەیە باس کردو وتی: یەکێک لە هۆکارەکانی دواکەوتنی پڕۆژەکانی دروستکردنی کارەبا و کەمکردنەوەی بارگرانیی خەڵکی مەدەنی، هێرشی دژواری سەر هێڵەکە و تێکشکاندنی ئەو هێڵانە بوو، هەروەها  هەمیشە دواکەوتوویی پەیوەندییەکانی ڕوسیا چەندین ڕۆژ چاوەڕێمان دەکرد بۆ پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا هۆکارێکی سەرەکی بووو، لە هەمان کاتدا، زیان گەیاندن بە ئۆتۆمبێلەکانی سەر بە دامەزراوەکە و چاککردنەوەی کاتی دەوێت، کێشەی کارەبا چارەسەر دەبێت و کێشەی ئاو چارەسه ر دەبێت و کشتوکاڵیش پێشدەکەوێت، بۆیە چاوەڕێی هێرشەکان ناکەین و هەمیشە لە هەوڵدا دەبین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دانیشتوان و کۆمەڵگەکەمان.

 

سووتەمەنی دابەش دەکرێت

مەحمود خدر، بەڕێوەبەری لیژنەی سووتەمەنی باسی لەو سووتەمەنییە کرد کە لەمساڵدا گەیشتووەتە هەموو خێزانەکان لە هێڵی بەرکەوتنداو وتی: ئەمساڵ وەک هەموو ساڵێک سووتەمەنی بۆ هێڵی بەرکەوتن بە گشتی دابەش دەکرێت، سەرەڕای ئەوەی چەندین جار تانکەری سووتەمەنییەکان کرانە ئامانج، دەمانتوانی بگەینە هەموو خێزانەکان، هەر خێزانێک ٣٠٠ لیتر سووتەمەنیان بە ٣٥٠ لیرە وەردگرت، ئەمساڵ بڕی سووتەمەنی کەمی هەیە و هۆکارەکانی پشت بە ژێرخانی هەرێم دەبەستنم بەڵام سەرەڕای کێشەکان، هەوڵ دەدەین کۆمەڵگە بێ سووتەمەنی نەکەین.

 

"هەوڵدەدەین بڕی ئارد زیاد بکەین"

گوڵبین ئیبراهیم، ئەندامی نوسینگەی دارایی نانەواخانەی گەورە لەبارەی بارودۆخەکە و بڕی نانی ڕۆژانەوە وتی: تەنها دوو نانەواخانە هەیە لە ناوچەکە، یەکێکیان نان دەدات بە ناوچەکە و نانەواخانەکەی دیکەش نان بە گوندەکان دەدات، نان تەنها بەسەر خەڵکی ناوچەکە و گوندەکاندا دابەش ناکرێت، بەڵکو بەسەر کۆچبەرانیشدا دابەش دەکرێتمبەهۆی کەمی ئەو بڕە ئاردانەی کە دێنە ناوەوە، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵک سکاڵا لە کەمی نان بکەن، ڕۆژانە هەشت تۆن ئارد دەبێژرێتەوە و ٨ هەزارو ٥٥٠ کیس نان لە فڕنەکە ئامادە دەبێت، سکاڵاکانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە هێڵی بەرکەوتندا کە نان لە هەفتەیەکدا تەنها دوو جار دەگاتە ئەوان و بەشیان ناکات، لە جێی خۆیدایەو هەوڵ دەدەین بڕی ئارد زیاد بکەین و کێشەی نان بە تەواوی چارەسەر بکەین.