وڵاتانی نێودەوڵەتی بەڵێنی هاوکاری بە زیان لێکەوتوانی بومەلەرزەکە دەدەن

یونسکۆ بەڵێنی داوە هاوکاری چاککردنەوەی شوێنەوارە مێژووییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان، سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان بکات، کە لە لیستی شوێنەوارە کەلەپوورییەکانی جیهان تۆمارکراون.

ناوەندی هەواڵ

 

دەیان وڵات لەوانە ئەمریکا، چین و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڵێنیان داوە هاوکاری زیانلێکەواتنی بومەلەرزەکە بکەن و تیمەکانی گەڕان و هەروەها پێداویستییەکانی فریاگوزاری لە ڕێگەی ئاسمانییەوە دەستیان کردووە بە گەیاندنی هاوکارییەکانیان.

بەڵام خەڵکی هەندێک لەو ناوچانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە هەست دەکەن کە جێهێڵراون و تیمەکانی فریاگوزاری هاوکارییەکانیان پێناگەیەنێت.

 

سەرمای زستان نەهامەتیەکانی قوربانیانی زیاتر کردووە و زۆرێک لە ڕێگاکان هەندێکیان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، لە ئەنجامدا قەرەباڵغی هاتوچۆ کە بۆ چەند کیلۆمەترێک لە هەندێک ناوچەدا درێژ دەبێتەوە گرفتی زیاتری دروستکردووە.

 

باران و بەفری سارد مەترسییە هەم بۆ ئەو کەسانەی کە لە ماڵەکانیان دەرچوون و پەنایان بردوەتە بەر مزگەوتەکان، قوتابخانەکان یان تەنانەت پەناگەی پاسەکان وهەم بۆ ئەو کەسانەی کە لە ژێر پاشماوەدا نێژراون.

 

٢٣ ملیۆن کەس کاریگەری بومەلەرزەکەیان لەسەرە

دوایین ئاماری گیان لەدەستدان لە تورکیا و باکووری کوردستان، سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان ٨ هەزاری تێپەڕاندووە، ژمارەی قوربانیان ئەگەری هەیە بێ وەستان بەرزبێتەوە، بەرپرسانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی مەزەندە دەکەن کە ڕەنگە تا ٢٠ هەزار کەس کەس گیانیان لەدەستدابێت.

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لەوەی تا ٢٣ ملیۆن کەس کاریگەری بوومەلەرزە گەورەکەیان لەسەرە و داوای لە گەلانی جیهان کرد کە پەلە بکەن لە هاوکاریکردن بۆ ناوچەی زیانلێکەوتووەکان.

 

مانگی سووری سوریا بانگەوازی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد کە سزاکان هەڵبوەشێننەوە و هاوکاری پێشکەش بکەن لە کاتێکدا هاوڵاتیانی لە دۆخێکی سەختدان لەوەی لە وەرزی سەرمادا لەسەر شەقام بێ ماڵ و بێ پێداویستییەکانیان ماونەتەوە.

 

 هەروەها دەزگای ڕۆشنبیری سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان یونسکۆ ڕایگەیاند کە ئامادەیە هاوکاری پێشکەش بکات دوای ئەوەی دوو شوێن کە لە لیستی میراتی جیهانی خۆیان لە سوریا و تورکیا زیانیان بەرکەوتووە.

 

جگە لە زیانەکانی شارە کۆنەکەی حەلەب و قەڵای شاری ئامەد لە باکووری کوردستان، یونسکۆ ڕایگەیاندووە، لانیکەم سێ شوێنی دیکەی میراتی جیهانی ڕەنگە زیان و کاریگەرییان لەسەر دروست ببێت.

 

 بەشێکی زۆری ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بومەلەرزەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا لە ئێستاوە بەهۆی چەندین ساڵ شەڕ و بۆردومانی ئاسمانی لەناوچووە، تەنانەت پێش کارەساتەکەش، بیناکانی حەلەب پێش جەنگ زۆرجار بەهۆی ژێرخانی وێرانبووەوە دەڕووخا.

 

تورکیا و باکووری کوردستان لەسەر هێڵی بومەلەرزەی جیهانە، دوایین بوومەلەرزەی ئەم وڵاتە بە گوڕی ٧.٨ پلە لە ساڵی ١٩٣٩ بوو، لەو کاتەدا ٣٣ هەزار کەس لە پارێزگایەکی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا.

ناوچەی دوزجەی تورکیا لە ساڵی ١٩٩٩ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ پلە ڕوویدا و زیاتر لە ١٧ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

 

 شارەزایان لە مێژە هۆشداریان داوە کە بوومەلەرزەیەکی گەورە دەتوانێت ئەستەنبوڵ وێران بکات، کە گەورە شارێکی ١٦ ملیۆن کەسییە و پڕە لە ماڵە چەقەڵەکان