ژنانی عەفرین: نە گۆشەگیری و نە پیلانگێڕی ناتوانێت لە ڕێبەرەکەمان دوورمان بخاتەوە

دایکانی عەفرین کە لە ساڵانی ١٩٩٠کاندا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بینی و گوێیان لە بۆچوونەکانی لەسەر بەرەوپێشچوونی دۆخی سیاسی گرت، دەڵێن تاکە ڕێگە بۆ دەربازبوون لەقەیرانی سوریا بیروبۆچوونەکانیەتی و هەڵوێستی خۆیان لەسەر گۆشەگیری دەربڕی.

ڕاپەرین بەکر

 

شەهبا- ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئەندازیاری فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا، ماوەی ٢٤ ساڵە لە زیندانی جۆری ئیمراڵی ئێف دەستبەسەرکراوە،  گۆشەگیرییەکی توند ئەنجام دەدرێت و نزیکەی دوو ساڵە هیچ زانیارییەک بەدەست نەگەیشتووە، دایکانی عەفرین کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بینیوە، پاش هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ناچاربوون کۆچ بکەن بۆ شەهبا و هەڵوێستیان لەبەرامبەر گۆشەگیری دەربڕی.

 

"گۆشەگیری بەئامانجی شکاندنی ئیرادەی گەل"

نازلیح عیسا، خەڵکی گوندی ئەحراسی کانتۆنی شەهبا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، لەبارەی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی: "چاوپێکەوتنم لەگەڵ ڕێبەری ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٨ لە حەلەب بوو من سەرسام بووم بە کەسایەتییەکەی،  لەو کاتەوەی کە بینیم، متمانە بەخۆبوونێکی گەورەم پەیداکرد، ڕێبەر ئۆجالان لە وتووێژەکەیدا تیشکی خستە سەر پێویستی بەڕێوەبردنی گەل خۆیان و وتی، کە سوریا ڕووبەڕووی قەیرانێکی سیاسی دەبێتەوە توانای ئەو بۆ شیکردنەوەی ئەو ڕاستییەی کە تێیدا دەژین و قەیرانی ڕژێمە پیاوسالاری و ناسیونالیستەکان پیشان دەدات".

 

ئەوەشیخستەڕوو کە دوای چەند ساڵێک زانی کە بە لێکۆڵینەوە شیکارییەکەی مێژووی دەسەڵات، توانیویەتی داهاتووی ڕژێمە شۆڤێنییەکان بخوێنێتەوە، بۆیە دووپاتی کردەوە کە چارەسەری قەیرانی سوریا تەنها بە جێبەجێکردنی پرۆژەی نەتەوەیەکی دیموکراتیک پێکدێت.

 

سەبارەت بە گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، نازلیح عیسا وتی: "ئامانجی وڵاتان لە پیلانگێڕییەکە لەناوبردنی ئایدیۆلۆژیاکەیە، بەڵام نەیانزانی کە ئایدۆلۆژیا ناگیرێت و کەسێک دەتوانێت بیگۆڕێت ئێستا فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیاکەی گەل قبوڵی کردووە و لەسەر ئەمە ژیان بنیات دەنێن"، بە بیری هێنایەوە کە گۆشەگیریی و ڕێگریی تووندی پارێزەران هەوڵێکە بۆ لاوازکردنی ئیرادەی خەڵک و شکاندنی بەرگریان لە سیاسەتی دەسەڵات، بۆچوونی ڕێبەر ئۆجالان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چارەسەرکردنیان گونجاوترین چارەسەرە بۆ ئەو قەیرانەی سوریا کە چەندین ساڵە ئازارمان دەدات.

 

"گۆشەگیری لەناودەبەین"

ئەیوش عوسمان، لە کانتۆنی شەهبا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاماژەی بەوەکرد کە لە ١٠ی شوباتی ١٩٩٨  لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە حەلەب کۆبووەتەوەو ئاماژەی بەوەکرد کە بە چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر بیرۆکەی ئازادی و ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگە و یەکسانیی ڕەگەزی ناسیوە.

 

ئەیوش عوسمان تیشکی خستە سەر ئەو ڕەگەزگەراییەی کە بەهۆی دواکەوتوویی کۆمەڵایەتییەوە ڕووبەڕووی بووەتەوە و چۆن بە ناسینەوەی بیروبۆچوونەکانی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی بە تێکۆشانی ئازادی کردووە، وتیشی: "من ماف و ئازادییەکانی ژنانم نەدەزانی، بۆیە ئەوەم هەڵبژارد کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بڕۆم، من لەگەڵ بیرۆکەکەیدا بینیم کە لەسەر بنەمای پێویستی یەکسانی تەواو لە نێوان ڕەگەزەکاندا بووە و لە کۆبوونەوەکەماندا وتی هیچ جیاوازییەک لە نێوان ژن و پیاودا نییە، چونکە دەتوانن هەر کارێک بکەن،  بە وردەکارییەکانی، وانە وتنەوەکانی، دەستم کرد بە تێکۆشانی ئازادی".