ڕێژەی بێکاری ژنان کەمی کردووە
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاماری گشتی سعودیە، ڕێژەی بیکاری لەناو ژناندا لە ٪١٢.٦ بۆ ٪١١.٧ کەمی کردووە، بەمەس ڕێژەی کارکردنی ژنان بە بووەتە ٪٣٣.٦. ناوەندی هەواڵ

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاماری گشتی سعودیە، ڕێژەی بێکاری لەناو ژناندا لە ٪١٢.٦ بۆ ٪١١.٧ کەمی کردووە، بەمەش ڕێژەی کارکردنی ژنان بەرزبووەتەوە.
ناوەندی هەواڵ
دەسەڵاتی گشتی ئامار لە وڵاتی سعودیە،هەر سێ مانگ جارێک ئاماری خۆی بڵاودەکاتەوە، بەپێی ئەو ئامارانەی لەبارەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە بڵاویکردووەتەوە، بەراورد بە سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوو ڕێژەی بێکاری ژنان کەمی کردووە.
بەپێی ئامارەکان لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠دا ڕێژەی بێکاری ژنان ٪١٢.٦ بووە، بەڵام لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ڕێژەکە بۆ ٪١١.٧ دابەزیووە، ئەمەش واتە بەشداری ژنان لە کارکردندا زیادی کردووە.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە بە کۆی گشتی هێزی کار لە ساڵی ڕابردوودا کەمی کردووە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو ڕێژەکە ٪٥١.٢ بووە، بەڵام لە سێ مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا هێزی کار ٪٤٩.٥ بووە.
لەو ڕێژەیەش کە بەشداری هێزی کارییان کردووە، نزیکەی ٪٦٧ لە پیاوان پێکهاتوون، نزیکەی ٪٣٣ لە ژنان پێکهاتووە.