ژنێک بەهۆی هەوڵی خۆسوتاندنیەوە گیان لەدەست دەدات

ژنێک بەهۆی ڕێژەی ٪٧٩ی سوتاوییەکەیەوە، دوای ٣ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.

ژنێک بەهۆی هەوڵی خۆسوتاندنیەوە گیان لەدەست دەدات


ناوەندی هەواڵ

 

ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵ دانیشتوی گوندی هۆرێن لە سنوری شارۆچکەی دەربەندیخان پاش ئەوەی هەوڵی خۆسوتان دەدات، دەیبەن بۆ ئیمێرجسی سلێمانی و پاش ٣ ڕۆژ گیان لەدەست دەدات، بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی ڕۆژ نیوز کەوتووە، خەڵکی گوندەکە ڕوونیان کردۆتەوە ماوەی ٥ مانگە توشی نەخۆشی دەروونی بووە و زۆر کات هەوڵی خۆکوشتنی داوە بەڵام لە لایەن خێزانەکەی و بە تایبەت دایک و خوشکیەوە ڕێگری لێکراوە .

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەداوە،  لە ڕۆژی ڕووداوەکە ئەو خێزانە میوانیان هەبووە و نەیانتوانیوە چاودێری تەواوی بکەن، ناوبراو ئەمەی بە دەرفەت زانیوە و نەوتی کردووە بە جەستەیدا و خۆی سوتاندووە، وەک ئاماژەشی پێدەکەن ئەم خێزانە هیچ کێشەیەکی خێزانیان نەبووە.

 

ت.پ