ژنێک بە سکرتێری کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی ئەفریقا هەڵدەبژێردرێت
نوسەر و ڕۆژنامەوان وەلاء ئەبو ستیت لە کۆبوونەوەیەکدا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، وەک سکرتێری کۆمەڵەی ئەفریقی لە میسر هەڵبژێردرا.

ناوەندی هەواڵ
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ئەفریقا لە ٦ی نیسان/٤ی ٢٠٢١ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و دامەزراندنی کۆمەڵەکەیان ڕاگەیاند، ئامانجی کۆمەڵەکەش ئەوەیە زیاتر خزمەت بە کیشوەری ئەفریقا بکات و هەوڵ بدات چ لە ناوەوە و لە دەرەوەی کیشوەرەکەشدا پشتیوانی لە مافی ڕەوای هاوڵاتیەکانی بکات .
هەر لە کۆبوونەوەکەشدا نوسەر و ڕۆژنامەوانی میسری وەلاء ئەبو ستیت وەک سکرتێری کۆمەڵەکە هەڵبژێردرا.
ت.پ