ژنێک بە فیشەک کوژرا
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ژنێکی ٢٠ ساڵ بەهۆی لەدەستدەرچوونی فیشەک لەلایەن برای هاوژینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە. ناوەندی هەواڵ

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ژنێکی ٢٠ ساڵ بەهۆی لەدەستدەرچوونی فیشەک لەلایەن برای هاوژینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵائیەتی فەیسبووک بڵاویکردەووە، ئاگادارکراونەتەوە لە کوشتنی ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ.
بەپێی بڵاوکراوەکەی پۆلیسی هەولێر، ئەو ژنە ناوی "هێلین عەباس عەبدوڵا"یە، تەمەنی ٢٠ ساڵە، بەهۆی دەستکاری دەمانچە لەلایەن برای هاوژینەکەیەوە بە ناوی "ن.ر.ع" کە تەمەنی ١٣ ساڵە، فیشەکێک لە دەستی دەردەچێت و بەر سەری هێلین دەکەوێت و گیان لەدەست دەدات.
لە ئێستادا تۆمەتبار، بە پێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ساڵی ١٩٦٩ دەستگیرکراوە، لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕووداوەکەش بەردەوامە.