ژنێک ٩٣ ڕۆژە داوای دادپەروەری دەکات
ئامینە شەنیاشار، هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی کوژران، خۆی و فەرید شەنیاشاری کوڕی بۆ ماوەی ٩٣ ڕۆژە لە بەردەم دادگای ئورفا داوای دادوەری دەکات.

ناوەندی هەواڵ
ئامینە شەنیاشار لە هێرشێکی خزم و پاسەوانەکانی پەرلەمانتاری ئاکەپەی ئورفا، ئیبراهیم حەلیل یەڵدز هاوژین و کوڕێکی کوژران و دوو کوڕەکەی کوژران، لەگەڵ ئەو کوڕەی کە لە هێرشەکە ڕزگاری بوو، لە بەردەم دادگای ئورفادا دانیشتنێکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و بۆ ماوەی ٩٣ ڕۆژە داوای دادپەروەری دەکەن.
دوێنێ ٩ی حوزەیران، ئەو خێزانە لە سەرلەبەیانییەوە هاتنە بەردەم دادگا بۆ ئەوەی ناڕەزایەتیی خۆیان ئەنجام بدەن، لە لاپەڕەی تایبەتییان تویتێکیان کرد و تاگی هەژمارە فەرمیەکانی تویتەری وەزیری داد لە وەزارەتی داد و پارێزگاری ئورفایان کرد بە ناوی "عەبدول حەمید گول".
لە تویتەکەدا نوسرابوو: "ئەندام پەرلەمانێکمان هەیە بە ناوی 'ئیبراهیم خەلیل یەڵدز' کە لە پەرلەمان دەستی بەرزدەکاتەوە! "لۆژیکی داواکاری گشتی لە کۆنترۆڵی ئێمەدایە، کەس ناتوانێت زیانمان پێبگەیەنێت" ماوەی سێ ساڵە لە ئورفا کاری پێکراوە، لە نەخۆشخانەی دەوڵەت کوشتارێک کرا! یاسای دەوڵەت چی دەکات کاتێک پێویست بێت؟"
خێزانی شەنیاشار لەسەر وێنەیەکی عەبدول حەمید گولی وەزیری داد لە تویتەر دەربارەی ئاژەڵەکانی سەر شەقام داینابوو، نووسیویانە : "بیستوتانە، کە دایکێک لەبەردەم دادگای دادپەروەریدا ئێشکدەگرێت؟".
ت.پ