ژنان لە نەیجیریا لە دژی نائارامی لە چوار ناوچەی ئەنجومەنی پارێزگای ئۆندۆ ناڕەزاییان دەربڕی.
ناوەندی هەواڵ
خۆپیشاندانەکان دوای ئەوە هات کە لەم دواییانەدا چەند مامۆستایەک لە ئۆگا ئاکۆ ڕفێندران و ئەفسەرێکی پۆلیس لەلایەن چەکدارە نەناسراوەکانەوە کوژرا.
ژنانی مانگرتوو لە چوار ناوچەدا لە هەرێمەکە بە چەندین گۆرانی جۆراوجۆر ناڕەزایەتییان دەربڕی و داواشیان لەدەزگا ئەمنییەکان و حکومەتی هەرێم کرد بۆ ڕزگار کرندیان بەدەنگ بێن.
ناڕەزایەتی دەربڕین لە لایەن ژنانی نەیجریاوە بە گرنگ دادەنرێت و ژنان پێیان وایە دەبێت دەنگیان هەبێت لە بەرامبەر ئەو نائارامییەی لە وڵاتدا هەیە.




