ژنانی ئەفغانستان لە نێوان ستەم و بەرخۆدان لەژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا

دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات لە ئەفغانستان، وەزارەتی بەرەوپێشبردنی فەزیلەت و ڕێگریکردن لە خراپەکاری، ژیانی ژنان و ژنانی گەنجی کۆنترۆڵکرد، هەڕەشە و دەستگیرکردنیان کردە بەشێکی ڕۆژانەی ژیانیان، ئەوانی کردە کابوسێکی بەردەوام.

بەهاران لەهیب

 

پەروان- دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات، بینای وەزارەتی کاروباری ژنان لە کابول کرا بە بارەگای وەزارەتی بەرەوپێشبردنی فەزیلەت و ڕێگریکردن لە خراپەکاری کە بە فەرمی کاراکرایەوە، لەو کاتەوە هەموو ناوەندەکانی سەر بە خۆی لە سەرانسەری وڵات بە چاودێری ئەم وەزارەتەدا بوون، کە ئێستا کاریگەرییەکی بەرفراوانی لەسەر ژیانی گشتی هەیە.

 

کارمەندانی وەزارەتی بەرەوپێشبردنی فەزیلەت و ڕێگریکردن لە جێگرەکان ڕۆژانە لە کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی تا ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ بڵاوبوونەتەوە لەسەر شەقامەکانی کابول و پارێزگا جیاوازەکان دەدا، بە بیانووی "جل و بەرگی ناڕەوا"، ژنانیان دەستگیرکرد، لە کاتی دەستبەسەرکردنیاندا شێوازی زەلیلکردن و ڕیسواکردنیان بەکاردەهێنا، هەندێک لە دەستگیرکراوەکان تەنها دوای پێدانی کەفالەت یان بڕە پارەیەکی دارای ئازادکراون، ژنانی گەنجانی دیکەش دوای دەستبەسەرکردنیان بێسەروشوێن بوون، هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنوسیان نەبووە.

 

پراکتیزەکردنی تاڵیبان لە سەرتاسەری ئەفغانستان هێڵەکەی بەزاندوە و بە بیانووی "پابەندنەبوون بە یاساکانی باڵاپۆشی" کاری دڕندانە و نامرۆڤانە لە دژی ژنان ئەنجام دەدرێت.

 

دوای دەرکردنی "یاسای بەرەوپێشبردنی فەزیلەت و ڕێگریکردن لە خراپەکاری" لەلایەن هەیبەتوڵا ئاخوندزادە، سەرکردەی تاڵیبانەوە، ئاستی تیرۆر و سەرکوت پەرەی سەند، ئێستا ئەندامانی وەزارەتی بەرەوپێشبردنی فەزیلەت و ڕێگریکردن لە خراپەکاری "MPV" لە هەموو پارێزگا و شارۆچکەیەکدا ئامادەن، بە درێژای کاتژمێر بڵاوبوونەتەوە لەسەر شەقامەکان و ئازاردانی ژنان بەبێ گوێدانە تەمەن.

 

لە کاتی گەشتکردن لە کابولەوە بۆ پارێزگاکانی دیکە، توندوتیژی و تاوانەکانی تاڵیبان بە تایبەتی لەلایەن ئەندامانی ئەم وەزارەتە زیاتر دەردەکەون، کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ڕاگەیاندن و سەختی بڵاوکردنەوەی زانیاری لە ناوچە دوورەدەستەکان، ئەمەش ئازادی زیاتر بە تاڵیبان دەدات بۆ ئەنجامدانی پێشێلکاری.

 

لە شاری جاریکار لە پارێزگای پەروان، ئەندامانی وەزارەتی بەرەوپێشبردنی فەزیلەت و ڕێگریکردن لە خراپەکاری "MPV" هەر چەند مەترێک پاسەوانی دەوەستن، تەنانەت ئەو ژنانەی بورقایان لەبەردایە بە بیانووی جۆراوجۆر ڕاگیراون و زەلیل دەکرێن.

 

نوریە وەفا، تەمەن ٦٠ ساڵ، وتی: ڕۆژێک، لەگەڵ دوو کچەکەم چووینە بازاڕکردن، هەر کە لە سەیارەکە دابەزین دەستێک بە توندوتیژی لێم نزیک بووەوە و بە تووڕەییەوە باڵاپۆشەکەمی لە دەموچاوم لابرد، پاشان دەستیان کرد بە سووکایەتیکردن پێم، ئاماژەیان بەوە کرد کە قژم دەردەکەوێت،منیش هەموو جەستەم لە ترسدا دەلەرزی.

 

فەوزیە غەلاغا، ژنێکی گەنجی تەمەن ١٨ ساڵە، لە گوندەکەی خۆیدا چەندین جار ڕووبەڕووی "بەرەوپێشبردنی فەزیلەت و ڕێگریکردن لە خراپەکاری" بووەتەوە و هەڕەشەی لێدەکرێت وتی: کاتێک لەگەڵ دایکم دەچووم بۆ سەردانی کەسوکارم، تاڵیبان بەهۆی جل و بەرگەکانمەوە سووکایەتییان پێدەکردم، هەرچەندە ئەوەی ئەوان دەیانویست لەبەرم دەکرد، دوایین جار، نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر، لەگەڵ باوکم لەسەر ماتۆڕسکیلێک بووم کاتێک ئۆتۆمبێلێکی تاڵیبان ئێمەی ڕاگرت، یەکێکیان بە چەکەوە لێم نزیک بووەوە و دەستی کرد بە سوکایەتیکردن پێم  و ئاماژەی بەوەدا، کە جلەکانم لەگەڵ یاسای ئیسلامی ناگونجێن، ویستی دەستگیرم بکات، بەڵام باوکم و کەسانی دەوروبەرمان ڕێگرییان لێکردن و چەند جارێک وتیان ناتوانن ئەمجارە بمبێنن بەڵام جاری داهاتوو ڕێگەم نادەن بڕۆم.

 

جەختی لەوەکردەوە، کە لەو ڕۆژەوە ئیتر ناوێرم ماڵ بەجێبهێڵم، تەنانەت بۆ زەوییە کشتوکاڵییەکانیشمان ناچم بۆ یارمەتیدانی خێزانەکەم، کاتێک گوێم لە چیرۆکی ئەو ژنانە بوو کە لەلایەن تاڵیبانەکانەوە دەستگیرکراون، خۆم لە جێی ئەوان دانا و بیرم لەوە کردەوە کە ئەگەر ئەوان بمبەن چارەنووسی من وەک چارەنووسی ئەوان دەبێت.

 

کابوسی دەسەڵاتداریی تاڵیبان لە مێشکی زۆربەی ژنانی ئەفغانستاندا چەسپاوە، بۆ هەندێک ئەم کابوسە گۆڕاوە بۆ خۆڕاگری، بەڵام زۆرێک بەدەست ناڕەحەتییەکی توندی دەروونییەوە دەناڵێنن و ڕۆژەکانیان لە ترسی بەردەوامدا دەژین.