ژنانی سودان چۆن مامەڵە لەگەڵ دەرئەنجامەکانی ململانێی وڵاتەکەیان دەکەن؟

ساڵیادی ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان دەکەوێتە ٨ی ئادار و ژنانی سودان بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگی بەرچاو لە ئەنجامی ئەو ململانێیەی لە وڵاتەکەیاندا لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە.

ئایە ئیبراهیم

 

 سودان - ژنانی سودان بە نموونەیەک دادەنرێن کە دەبێت چاویان لێبکرێت، بەو پێیەی توانیان ڕووبەڕووی ئەو ئاڵەنگارییانە ببنەوە کە لە ئەنجامی شەڕی بەردەوامی وڵاتەکەیانەوە هاتوونەتە ئاراوە، سەرەڕای ئەوەی بەدەست ئاوارەبوون و دەرکردن و پێشێلکارییە جدییەکان دەناڵێنن لەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێراوە کۆنترۆڵکراون، توانیان جارێکی دیکە لەسەر پێی خۆیان بوەستن، بەو پێیەی لە سفرەوە دەستیان پێکردووە و سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکیان بەدەستهێناوە.

 

 موعەز هاشم، بەڕێوەبەری پزیشکی شاری پزیشکی میرۆیە لەگەڵ سەرهەڵدانی ململانێکان لە خەرتومی پایتەخت جانتاکانی کۆکردەوە و بەرەو ناوچەی میرۆیە لە ویلایەتی باکوور ڕۆیشت و پۆستی بەڕێوەبەری پزیشکی شاری پزیشکی میرۆی وەرگرت، کە بە وتەی خۆی بووەتە شوێنی مەبەست بۆ هەموو نەخۆشە سودانییەکان.

 

 موعەز هاشم ئاماژەی بەوەدا کە لەدوای ململانێکانەوە دەستیپێکردەوە و لەکاتی کارەکەیدا ژمارەیەک پزیشکی ژنی ناسیوە کە نوێنەرایەتی ژنانی سودان دەکەن بە هێز و توانای خۆیان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەکاندا و وتیشی: ژنی سودانی نەرم و نیانە و دەتوانێت بەسەر سەختییەکاندا زاڵ بێت و خۆی لەگەڵ دۆخە نوێیەکەدا بگونجێنێت، ژنان سەرکەوتن و توانا و لێهاتوویی خۆیان وەک پزیشک و دایک و چالاکوان لە سێبەری چالاکییەکاندا سەلماندووە.

 

 لە میانی گەشتەکەیدا بۆ ژمارەیەک لە ناوچەکان، دەزگاکەمان چاودێری ئەو ئاڵەنگارییە گەورەیەی کرد کە ڕووبەڕووی ژنانی سودان دەبێتەوە بۆ ئەوەی دووبارە لەسەر پێ بوەستنەوە و ژیانیان دەستپێبکەنەوە و ڕووبەڕووی بارودۆخی ژیانیان ببنەوە، بەتایبەتی کە ڕەنگە ئەمە دیارترین هۆکار بێت کە وایکردووە ژنان بەدوای سەرچاوەی نوێی داهاتدا بگەڕێن بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی خێزانەکانیان دابین بکەن، ئەوان سەرکەوتوو بوون لەو کارەدا، ئەمەش وایکردووە کە ڕێگە بۆ کارکردن لە پیشەی جیاوازدا بۆ خێزانەکانیان دابین بکەن و بتوانن لە بازاڕی کاردا سەرکەوتووبن و برگەی ئاڵەنگاری و ململانێکان بگرن.

هاوکات لینا ئەحمەدی ڕاگەیاندنکار باسی لە ئەزموونی ئاوارەبوونی خۆی کرد کە چۆن توانی سەرلەنوێ لەهەمان بواردا دەستپێبکاتەوە، ل بواری میدیا و بازاڕکردن لە یەکێک دامەزراوە پزیشکییە گەورەکانداو وتیشی: من لە سەرەتای ململانێی خەرتوم لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرادا لەناو وردەکاری ترسناکدا ژیام، پێش ئەوەی چەند ڕۆژێک دوای شەڕەکە پایتەخت بەجێبهێڵین، خێزانەکەم زیانێکی زۆریان بەرکەوت تا گەیشتینە ناوچەیەکی ئارام.

 

 ڕوونیکردەوە کە ئەو و خێزانەکەی دوای ئاوارەبوون لە خەرتوم لە ناوچەیەکی پارێزراو لەنێو خێزانەکانی دیکەدا نیشتەجێ بوون، دواتر ڕوویان لە پەناگە کردووە و وتیشی: توانیمان بەسەر سەختییەکاندا زاڵ بین تاوەکو جێگیر بووین، چاوەڕێی کۆتایی هاتنی ململانێکان بووین، لە سفرەوە دەستمان پێکرد، چونکە هەر تاکێک بەدوای کاردا دەگەڕا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی بارودۆخی ژیان بێتەوە.

 تەقوا موبارەک، پسپۆڕی کۆمەڵایەتی  جەختی لە بەرخۆدانی ژنانی سودان کردەوە لە ماوەی ڕابردوودا، سەرەڕای ئەو ئازارانەی کە لە ئەنجامی ململانێ و ئاوارەبوون و پەنابەری بەرکەوتوون، ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان سەرەڕای هەموو ئەمانە دەستیان بە دەستپێکردنەوەی ژیانی خۆیان کردووە و بە دەستپێکردنی پڕۆژەی نوێ چوونەتە ناو بازاڕی کارەوە وتیشی: ژنانی سودان تووشی پۆلێنبەندی سیاسی بوون و تۆمەتبار کراون، ئەمەش بۆتە هۆی دروستبوونی بۆشایی لەو کۆمەڵگەیەی تێیدا دەژین، بەڵام بەهێز و بوێرییەو ماونەتەوە و مێژووش ئەمە دەزانێت کە ژنان لەڕێگەی بیرکردنەوە و هەوڵەکانیان ڕێبەرایەتی کۆمەڵگە دەکەن.

 لە سەرەتای شەڕەوە ژنانی سودان تووشی چەندین جۆری توندوتیژی بوون، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پشتیوانی خێرادان، بەگوێرەی ئەوەی کە سەلیمە ئیسحاق، بەڕێوبەری یەکەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان پشتڕاستی کردەوە، هێزەکان بەرپرسیارێتی ئەو پێشێلکارییانە لە ئەستۆ دەگرن کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕەکەوە ژنان لە وڵاتەکەدا تووشی بوون.

 

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ناوچانەی کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا تێیدا جێگیرکراون، شایەتحاڵی زیادبوونی حاڵەتەکانی پێشێلکاری دژی ژنانن، بەو پێیەی توندوتیژی وەک بەشێک لە ستراتیژییەکانی جەنگ بەکاردەهێنرێت، هەروەها ئاشکرایکرد  لە سەرەتای شەڕەوە ٥٥٦ حاڵەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان "لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا"، بەڵگەدار کراوە.