ژنانی مەخمور: ئێمە لە بەرامبەر تەلبەندکردن بەردەوام دەبین لە چالاکی

ژنانی کامپی پەنابەرانی مەخمور کە بەشدارییان لەچالاکی چادردا کردبوو ڕایانگەیاند، کە هەرگیز قبوڵی ناکەن چواردەوریان تەلبەند بکرێت و بەردەوام دەبن لەچالاکییەکانیان.

 

هێڤیدار تالی

مەخمور- لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ هێزە عێراقییەکان لەناکاو هەوڵیان دا بچنە ناو کامپی پەنابەرانی مەخمور و تەلبەندی بکەن و گەمارۆی کامپەکە بدەن، خەڵکی کامپەکە ڕوویان لە بازگەکە کرد و ناڕەزایی خۆیان دەربڕی دوای خۆپیشاندان و کۆبوونەوەکان هێزە عێراقییەکان ناچاربوون بکشێنەوە، بەڵام هەڕەشەی تەشەنەکردنی کەمپەکە بەردەوامە، لە دژی ئەم ڕێبازە پەنابەران دەستیان کردووە بە هەڵوێست وەرگرتن لە ڕۆژی ١ی کانوونی دووەمەوە چادرێک لەبەردەم کامپەکە کراوەتەوە و لە ڕۆژی چوارەمدا چالاکییەکە بە سووربوونی زۆرەوە بەردەوامە ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کردووە، ئەوەدەخەنەڕوو کە هەرگیز شتی وا قبوڵ ناکەن.

 

"ئێمە قەت زوڵم و زۆرداریمان قبوڵ نەکردووە"

سیتی یەمان، یەکێک لەو ژنانەی کە لە چالاکییەکەدا بەشدارە وتی: "ئێمە بە هۆی ئەو زوڵمەی بەرامبەرمان کرا، دەستمان بە چالاکی خێمە کردووە ئێمە ٢٧ ساڵە لەسەر خاکی عێراق دەژین و هەشت ئۆردوگامان گۆڕیوە و هەرگیز زوڵم و ستەممان قبوڵ نەکردووە، لە ماوەی ٢٣ ساڵی ڕابردوودا لە مەخمور لەلایەن هیچ کەسێکەوە چواردەورمان تەلبەند نەکراوەو ئێستا هێزە عێراقییەکان دەیانەوێت ئێمە تەلبەند بکەن، ئەمە قبوڵ ناکەین ئێمە تا ئەنجامەکانی کارەکانمان دەست لە چالاکی خۆمان بەرنادەین داوا لە هەموو کورد دەکەم یەکبگرن".

 

"هێزە عێراقییەکان دەیانەوێت ئێمە بخەنە ناو بازنەیەکەوە"

هیوا کار رایگەیاند، کە تا سەرکەوتن بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "هەتا ئەنجام بەدەست نەهێنین بەردەوام دەبین لە چالاکییەکەمان، هێزە عێراقییەکان دەیانەوێت ئێمە بخەنە ناو بازنەیەکەوە بۆیە چادرمان داناوە و هەتا سەرکەوتن چاودێری خۆمان دەکەین بانگەوازی من بۆ هەموو کوردێکی نیشتمانپەروەر ئەوەیە کە دەستی یەکبگرین و بەردەوام بین لە چالاکیەکانمان بۆ ئەوەی ئێمەی کورد سەربکەوین".

 

"ئەم بیرۆکەیە شەرمەزارییە بۆ ئەوان"

هاجەر تۆک ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە گەورەترین شەرمە بۆ ئەوانەی بیریان لێکردۆتەوە و بەردەوامیشی دا و وتی: "هێزە عێراقییەکان دەیانەوێت چواردەوری ئێمە تەلبەند بکەن و لە ماوەی ٢٧ ساڵی ڕابردوو، دەوڵەتی تورک و پەدەکە و حکومەتی ناوەندی عێراق بوونەتە یەک چونکە بە هیچ شێوەیەک ناتوانن ئەم کامپە بگرن و لەناوبەرن، ماوەی ٢٧ ساڵە ئاوارەی سیاسین و ئێستا بەگەورەترین قەیران دەورەدراوین ئێمە هەرگیز ئەمە قبوڵ ناکەین. چالاکییەکەمان بەردەوام دەبێت و چەندین ساڵ بەردەوام دەبین لە چالاکییەکەمان تا ئەنجامێک بەدەست دەهێنین".