ژنانی گەنج: ڕۆڵ و ئەرکی یەپەژە دەبێت لە یەکگرتندا بێت

ژنانی گەنج لە پەیەدە پشتیوانی خۆیان دەڕبری بۆ ئەو هەڵمەتەی کە بۆ یەپەژە دەستیپێکردووەو دەڵێن: یەپەژە هێزی هەموو ژنێکە، دەبێت ڕۆڵ و ئەرکی یەپەژە لە یەکگرتن بێت.

نەغم چاچان

 

قامیشلۆ-دوابەدوای هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، لە ٢٩ی نیسان ڕێککەوتنێک لە نێوان قەسەدە و حکومەتی کاتی لە دیمەشق واژۆ کرا، بەگوێرەی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە، هێزەکانی سوپای سووریا وەک ٤ لیوا جێگەی خۆیان لەناو سوپای سووریادا دەگرنەوە، هەروەها دامەزراوەکانی بەڕێوبەری بە پێی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە دەستیان بە پرۆسەی یەکگرتن کردووە.

 

ژنان یەپەژە وەک هێزی سەرەکی خۆیان دەبینن

حکومەتی کاتی لە دیمەشق کە بە سیاسەتەکانی دژە ژن ناسراوە، تا ئێستا بە فەرمی یەپەژەی نەناساندووە، لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا کاردانەوەی ژنان بە گشتی لە دژی ڕەتکردنەوەی یەپەژە لە کایەی کۆمەڵایەتیدا زیاتر دەبێت. ژنان لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە ئاماژەیان بەوەکرد کە یەپەژە وەک هێزی سەرەکی خۆیان دەبینن، پلاتفۆرمی چالاکی هاوبەشی تەڤگەر و ڕێکخستنەکانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان، لەم چوارچێوەیەدا، لە ٢٦ی نیسان هەڵمەتێکی بۆ پشتیوانی لە یەپەژە دەستپێکرد.

 

”ژن قبوڵ ناکات و بەناوی ئیسلامەوە دەکوژرێن”

ژنانی گەنج لە پەیەدە پشتیوانی و ناڕەزایی خۆیان بۆ ئاژانسەکەمان دەربڕی، ژنان بە گشتی ڕایانگەیاند، کە یەپەژە هێزی هەموو ژنێکە، شەزا حیسن، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەنجانی پەیەدە، ڕایگەیاند، یەپەژە هێزی هەموو ژنێکە و وتارەکەی بەم شێوەیە دەستپێکرد: ئەو هێڵە ئایدیۆلۆژییەی کە ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی ئێمەی کرد، ژنان ڕۆڵێکی گرنگی تێدا دەگێڕن. لەوەتەی حکومەتی کاتی هاتۆتە سەر دەسەڵات، ژنانی قبوڵ نەکردووە، بەتایبەتی یەپەژە. ڕۆڵ و ئەرکی یەپەژە دەبێت لە یەکگرتندا بێت، حکومەتی کاتی ژن قبوڵ ناکات و بەناوی ئیسلامەوە دەیانکوژێت.

 

”پێویستە هەموو ژنانی سووریا بەشداری لەم یەکگرتن بکەن”

شەزا حێسن وتی: وەک ژنانی گەنج هەڵمەتێکمان بۆ پشتیوانیکردن لە یەپەژە دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی لە ڕووی پەیوەندییەوە بگاتە هەموو ژنێکی جیهان، ژنان لە هەموو بوارێکدا لە مێژووی کۆنەوە تا ئێستا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە، بۆیە هەموو ژنێک پێویستی بە ڕێکخستن و بەدەستهێنانی مافەکانی هەیە. لە هەلومەرجی ئەم دواییەدا، کاتێک ژنان لە باڵەخانەی بەرزەوە فڕێدەران و کەزیان دەبڕدرا، ئەوە دەرکەوت کە چەندە لە دەسەڵاتی ژنان دەترسن، ئەو حکومەتەی کە دێت بۆ حوکمڕانی سووریا دەبێت دیموکراتیک بێت و ماف و بوونی ژنان مسۆگەر بکات، بۆیە پێویستە هەموو ژنانی سووریا لە یەکگرتندا جێگەی خۆیان بگرن، پێویستە باوەڕمان بە ڕێکخستن و دەستکەوت و ئایدۆلۆژیامان هەبێت، خەباتی ئێمە بۆ هەتا هەتایە بەردەوام دەبێت تا مافەکانمان لە سووریا دەستەبەر نەکرێت.

 

”کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بەبێ ژن دروست نابێت”

سۆلین محەمەد، ئەندامی بەڕێوبەری ژنانی گەنجی پەیەدە وتی: ژنانی ڕۆژئاوا ئەقڵیەتی حکومەتی کاتی قبوڵ ناکەن و حکومەتی کاتی تەنها یەپەژە قبوڵ ناکات، بەڵکو ژنانیش بە گشتی قبوڵ دەکات، ژنان لە هەموو بوارێکدا خۆیان نیشانداوە، حکومەتی کاتی دەیەوێت ژن بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ڕۆڵەی کە شوێنیانە ئەویش تەنها لە ماڵ و خزمەتکردنی پیاوانە. بەڵام ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان ئیتر ئەو ئەقڵیەتە قبوڵ ناکەن. ئێمە وەک ژنانی گەنج پشتیوانی ئەم هەڵمەتە دەکەین و پشتیوانی یەپەژە دەکەین. ژنان دەبێ مافە یاسایی و دەستوورییەکانی خۆیان بەدەست بهێنن.

 

پێویستە ئەم حکومەتە باوەڕ پێبکەین کە ژنانی ڕۆژ دەتوانن لە هەموو بوارێکدا ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن. هەروەها دەوڵەت و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بەبێ ژن دروست نابێت.