ناوەندی هەواڵ
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژناندا،ڕۆژی ٢ی ئادار، کەمپەینی ژنانی باشوور بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا، سەردانی شوێنی کارکردنی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد (هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا)یان کرد.
لە سەردانەکەیاندا تاجەگوڵینەیان لە شوێنی کارکردنی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد دانا و ڕۆڵ و خەباتی شەهیدانیان لەپێناو ئازادیی ژنان، بەرز نرخاند.




