ژنە دادوەرەکانی لوبنان دژی هەراسانکردن قسە دەکەن
دادوەران و پارێزەرانی ژن ڕایانگەیاند، ڕووداوەکانی ئازاردانی سێکسی لە لوبنان باون و وتیان: دادوەرە پیاوەکان تاوانی زۆر ئەنجام دەدەن و بێ سزا دەمێننەوە و کاردانەوەیان بەرامبەر بەم بابەتە هەبوو.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/02/20250210-daddd-jpg182085-image.jpg)
سۆزان ئەبو سەعید
بەیروت- سکاڵایەکی زۆر لەلایەندادوەرە ژنەکانی لوبنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، ئەم سکاڵایانە باس لەوە دەکەن کە سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت، دادوەر فەدی ئیلیاس، دادوەرە ژنەکان هەراسان دەکات، هەروەها ئەم ڕووداوە لە لایەن زانایانی یاساییەوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، ژنان پێشەنگ بوون لە دەربڕینی ناڕەزایی خۆیان.
چالاکوانان و پارێزەرانی ژن ڕایانگەیاندووە کە ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی دادوەرە ژنەکان دەبنەوە، ئەوە دەردەخەن کە چەندە گرنگە ئەو یاسایە جێبەجێ بکرێت کە ئازاردانی سێکسی بە تاوان دەزانێت، چالاکوانان دەڵێن: پێویستە ژنانیش لە ژینگەیەکی سەلامەتدا بژین و لە ئازاردانی سێکسی بپارێزرێن، پێویستە ئەو وتەیە لەناو کۆمەڵگادا بڵاوبکەینەوە کە ئازاردانی سێکسی تاوانە و بە یاسا سزا دەدرێن.
'ژنان ڕووبەڕووی هەراسانکردن دەبنەوە'
ماریانا پرۆ چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕایگەیاند، پێویستە تاوانەکانی ئازاردانی سێکسی دژی ژنان ئاشکرا بکرێن و بۆ ڕای گشتی بڵاوبکرێنەوە، باسی لەوەشکرد کە ئەم ڕووداوە و زیانەکانی دەبێت ئاشکرا بکرێن و ڕایگەیاند کە ئەمە دەستدرێژییەکە کە پێشێلکردنی کەرامەت و جەستەی مرۆڤە و ناڕەزایی خۆی بەم قسانە دەربڕی: ئەوان لەزۆر ڕووەوە ئەو کارە دەکەن، لەسەر شەقامەکان هەراسانکردنی زارەکی هەیە، هەروەها لە سۆشیال میدیادا هەراسان دەکرێن، ئەمەش پێشێلکردنی مافی ژنانە، ژنان هەمیشە لە کۆمەڵگەدا بە چاوی سووک سەیر کراون و تووشی ئازاری سێکسی دەبن، بۆیە پێویستە سزای بکوژەکان توندتر بکرێت، یاسای ئازاردانی سێکسی لە ساڵی ٢٠٢٠ دەرچووە، و بە تایبەتی تیشک دەخاتە سەر هەموو جۆرەکانی هەراسانکردن لە مادەی ٢٠٥، ئەم ڕووداوانە تەنها لێرە ڕوونادەن، بۆ زۆر شوێن بڵاوبووەتەوە، زۆرێک هەن کە ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە، بەڵام دەترسن قسە بکەن یان ئاشکرای بکەن.
'هەراسانکردن و دەستدرێژیکردن جیاوازن'
ماریانا پڕۆ، لە تێبینییەکانیدا، ئاماژەی بەوە کرد کە نەک تەنها ژنان، پیاوان و گەورەکان تووشی دەستدرێژی سێکسی دەبن و وتیشی: زۆر جار، دەستدرێژی زارەکی و جەستەیی ڕوودەدات، سەرلێشێواوییەکی زۆر لە نێوان هەراسانکردن و دەستدرێژیکردندا هەیە، کە زۆر مەترسیدارە، پێویستە ژنان داوای مافی خۆیان و لێپرسینەوە لە تاوانباران بکەن.
'حکومەت شوێنی چارەسەرکردنی کێشەکان نییە'
ماریانا پرۆ ئاماژەی بەوەدا کە لوبنان توشی زۆر کێشەی یاسایی بووەتەوە و وتیشی:: هەندێک لەو کێشانە دواخستنی دادگایکردنەکانە، کە لە ئەنجامدا دۆسیەکانی زیندان بە چارەسەرنەکراوی دەمێننەوە، بۆیه هیوادارین حکومەتی نوێ پێکبهێندرێت، بۆ ئەوەی هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێت، لەهەمان کاتدا پێویستی بە پێداچوونەوە و هەموارکردنەوەی هەندێک یاسا هەیە کە لەسەردەمی داگیرکاری عوسمانییەکان و فەڕەنسادا دەرچووە، داوا لە دادوەرەکان دەکەین بەدواداچوون بۆ دۆسیەکان بکەن و بە دادپەروەرانە سزای بکوژەکان بدەن، لەئەنجامی ئەو شەڕ و ململانێیانەی لە ناوچەکەدا ڕوویانداوە، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەش لەدەستچووە، بەردەوامیش ڕووبەڕووی ڕووداوەکانی هەراسانکردن و دەستدرێژی دەبینەوە، لە دادگاکاندا ملیۆنان دۆسیە هەیە و دەبێت حکومەتی نوێ هەموویان یەکلایی بکاتەوە، چونکە حکومەتی پێشوو شوێنی گەندەڵی بووە.
'سەرۆکی ئەنجومەنی شورا کە ئەرکی پاراستنی دادپەروەری و ژنانە، تۆمەتبارە بە هەراسانکردن'
مریەم یاخی، ئەندامی ڕێکخراوی فیمیل ڕایگەیاند کە کاتێک ڕووداوی هەراسانکردن ڕوودەدات، ڕوو لە دادگا و دادوەرەکان دەکەن بۆ چارەسەرکردن، ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی ئەنجومەنی شورا کە ئەرکی پاراستنی دادپەروەری و ژنانە، تۆمەتبارە بە دۆسیەی هەراسانکردن و وتی: ئەم دۆسیەیە لەسەر دادوەرێکی ژن تۆمارکراوە، لێرەدایە کە لە تاوان تێوەگلاوە، جگە لە تاوانی هەراسانکردن، ئەرکی خۆی پێشێل دەکات و هەراسانکردنی دادوەری ژن بە مافێک دەزانێت، زۆرێک لە ژنان و چالاکوانان دەیانەوێت دادپەروەری جێبەجێ بکرێت، بەڵام زۆرێکیان دەترسن و ناتوانن کێشەکانیان دەرببڕن و داوای مافەکانیان بکەن، زۆر پرسیار بێ وەڵام ماونەتەوە، دادوەرە پیاوەکان چەندین تاوان ئەنجام دەدەن و بێ سزا دەمێننەوە.