ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە ١٨ی تەمووزەوە ڕژێمی ئێران ٢٧ کەسی لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە داوە، زۆربەی ئەو کەسانەی لە سێدارە دراون کوردن و لە ناویاندا چوار ژن هەن.
ئەو ڕێکخراوە ئاشکرای کردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٢٩٣ کەس لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی ئێران لەسێدارە دراون و زۆربەیان کوردن.




