کۆیە
دوێنێ ٢٦ی ئایار، لە شاری کۆیە بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەست ناڕەزایان دەربڕی بەهۆی وەرنەگرتنی موچەکانیان و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیان سازکرد، داوایان کرد موچەکانیان پێبدرێت.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وترا: داواکارین لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی کە لەساڵی ٢٠٢٤وە دامەزاوین و ژمارەما سێ هەزار کەس دەبێت لەگشت شارو شارۆچکەکان، لە دامو دەزگا جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەڵام تا ئێستا هیچ موچەیەکمان وەرنەگرتوە، بۆیە داواکارین کە لایەنی پەیوەندیدار بێنە سەرخەت و موچەمان بۆ خەرج بکەن.
ئاماژەیان بەوەکرد کە لەداهاتوو بێدەنگ نابن تا دەگەن بە مافەکانیان و دەبێت حکومەت ئاوڕیان لێبداتەوە و بە دەنگیانەوە بێت.
سیابۆ حەمید، یەک لەو فەرمانبەرانەیە کە ١ی تەمووزی ٢٠٢٤ بە گرێبەست دامەزراوە بەڵام تا ئێستا موچەی وەرنەگرتووە، بۆ نوژنها وتی: ئەوە نزیکەی ١١ مانکە ئێمە دامەزراوین بە گرێبەست بەڵام تا ئێستا موچەمان وەرنەگرتووە، بۆیە داواکارین لەڕێگای دەزگاکانی ڕاگەیاندن داواکاریەکەمان بگەیەنن، تا لایەنی پەیوەندیدار بێنە سەرخەت و کێشەکە چارەسەربکەن، ئێمە ئەرکی زۆر مان لەسەرشانە ژیان قورسە و هەمو ڕۆژێک بێ موچە دێینە دەوام ئەوەش هەمووی تێچوی دەوێت، بۆیە گەر موچەکانمان خەرج نەکرێت ناتوانین بێنە دەوام و بەردەوام بین.




