بە هۆی تەقینەوەی مینەوە ٩ منداڵ گیانیان لەدەستدا

لە ئەفغانستان لە کاتی یاریکردن بە مینێک کە لە ئەفغانستان دۆزیویانەتەوە، تەقیەوە و بەهۆیەوە ٩ منداڵ گیانیان لەدەستدا کە پێنجیان کچن.

ناوەندی هەواڵ

 

منداڵان لە گوندی زەیدران لە ناوچەی جیرۆی ئەفغانستان مینێکی نەتەقینەوەیان دۆزییەوە و لەکاتی یاریکردن بە مینەکە تەقینەوەیەک ڕوویدا، لە ئەنجامدا ٩ منداڵ گیانیان لەدەستدا کە پێنجیان کچ بوون.

 

ئەو مینەی تەقیەوە بە پێی زانیارییەکان، پێدەچێت یەکێک بێت لەو کانانەی کە حکومەتی ئەفغانستان لە نێوان ساڵانی ١٩٧٩ بۆ ١٩٨٩ لە ناوچە گوندنشینەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی یاخیبووان چاندویەتی، ئەم کانانە دەبنە هۆی ئەوەی زۆرێک لە منداڵان ژیانی خۆیان لەدەست بدەن و ببنە خاوەن پێداویستی تایبەت.