گۆڕانی کەشوهەوا لە ماوەی ٥٠ ساڵدا دەبێتە هۆی مردنی ٢ ملیۆن کەس

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریخستووە کە زیاتر لە ٩٠٪ی مردن بەهۆی کارەساتەکانەوە لە سەرانسەری جیهاندا لە وڵاتانی تازەپێگەیشتودا ڕوودەدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەریدەخات کەشوهەوای توند لە ماوەی نیو سەدەی ڕابردوودا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دوو ملیۆن کەس و زیانی ئابووری ٤.٤ ترلیۆن دۆلاری لێکەوتووەتەوە.

 

بەپێی ئەو ئامارە نوێیانەی کە ڕۆژی دووشەممە لەلایەن ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، لە ساڵی ١٩٧٠ تا ٢٠٢١ زیاتر لە ١١ هەزار و ٧٧٨ کارەساتی پەیوەست بە کەشوهەوا ڕوویانداوە و لەو ماوەیەدا بەرزبوونەتەوە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا دەرکەوتووە، زیاتر لە ٪٩٠ی ئەو مردنانەی لە جیهاندا بەهۆی ئەم کارەساتانەوە ڕاپۆرتکراون، لە وڵاتانی تازەپێگەیشتودا ڕوویانداوە.

 

پێتێری تالاس، سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا وتی: "بەداخەوە کۆمەڵگە هەرە لاوازەکان قورسایی مەترسییەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا و ئاو لە ئەستۆ دەگرن، زریانی مۆکا کە هەفتەی ڕابردوو وێرانکاری لە میانمار و بەنگلادیش دروستکرد، نموونەیەکی ڕاستی ئەم دۆخەبوو."

 

ئاژانسەکە لە ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠٢١دا کە باس لە مردن و زیانەکانی پەیوەست بە کارەساتەکان دەکات لە ساڵی ١٩٧٠ تا ٢٠١٩، ئاماژەی بەوە کردبوو کە لە سەرەتای ئەو ماوەیەدا ساڵانە لە جیهاندا زیاتر لە ٥٠ هەزار حاڵەتی مردنی لەو جۆرە بەخۆیەوە بینیوە، تا ساڵانی ٢٠١٠ ژمارەی قوربانیانی کارەسات ساڵانە بۆ خوار ٢٠ هەزار کەس دابەزیبوو.

 

ڕێکخراوی جیهانی جیهانی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ٢٢ هەزار و ٦٠٨ مردن بەهۆی کارەساتە سرووشتییەکان لە جیهاندا لە ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ بەیەکەوە تۆمارکراوە.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان پلانێکی دەستپێکردووە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەموو گەلان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٧ لە ژێر سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی کارەساتەکاندا دەیانگرێتەوە، تا ئێستا تەنها نیوەی وڵاتانی جیهان ئەم جۆرە سیستەمەیان هەیە.

 

ڕێکخراوی جیهانی هۆشداریداوە لەوەی لەکاتێکدا مردنەکان دابەزینیان بەخۆوە بینیوە، بەڵام زیانە ئابوورییەکانی کارەساتەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا زۆر بەرزبوونەتەوە، ئاژانسەکە پێشتر تۆماریکردووە زیانە ئابوورییەکان لە ساڵی ١٩٧٠ تا ٢٠١٩ حەوت هێندە زیادیکردووە، لە دەیەی یەکەمدا لە ٤٩ ملیۆن دۆلارەوە ڕۆژانە بۆ ٣٨٣ ملیۆن دۆلار لە دەیەی کۆتاییدا بەرزبووەتەوە.

 

وڵاتانی پێشکەوتوو زیاتر لە ٪٦٠ی زیانەکانیان بەهۆی کارەساتەکانی کەشوهەوا و ئاوەوە پێکهێناوە، بەڵام لە زیاتر لە چوار لەسەر پێنجی حاڵەتەکاندا زیانە ئابوورییەکان بۆ هەر کارەساتێک یەکسان بووە بە کەمتر لە ٠.١٪ی بەرهەمی گشتی ناوخۆیی.