ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٢٢ ساڵ بەسەر گەلەکۆمە بۆ سەر ڕیبەری گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان و دەستگیرکردنی لە لایەن دەڵەتی تورکەوە تێپەڕی، لەبەر ئەوە ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا، ڕژاک ڕایگەیاند، ئەو دەستگیرکردنەی عەبدوڵا ئۆجالان کۆمەڵکوژییەکە بۆ سەر ژنانی کورد، لە ئێستاشدا ئەو کۆمەڵکوژییە بۆ سەر باشوری کوردستان بەردەوامە.
ڕژاک پێیوایە: فەلسەفە و نەخشە ڕێگاکانی ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەرە بۆ تەواوی کێشەکانی ژنان و داوا لە ژنان و هەموو ئازادییخوازان دەکات، کە بە ئەرکی سەر شانی خۆیان هەستن و دەشڵێن "با هەموومان دیواری زیندان بشكێنین و تەواوی گۆشەگیرییەكان هەڵگرین".
ت.پ




