زارا محەمەدی و فاتمە زەند کەریمی بانگێشتی دادگا کران

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی ئێرانەوە ٧ چالاکوان و مامۆستای کورد کە دووانیان ژنن بانگهێشتی دادگا کراون.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە بانگهێشتکردنی ٧ چالاکوانی مەدەنی و مامۆستای کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی ئێرانەوە ڕایگەیاند، لە ماوەی پێنج ڕۆژدا ٧ چالاکوانی مەدەنی و مامۆستای کورد لە لایەن لقی دووی لێپرسینەوەی داواکاری گشتیی و شۆڕشی ئێران لە شاری سنە بانگهێشتی دادگا کران.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ٧ چالاکوان و مامۆستا کوردە بریتین لە، زارا محەمەدی، فاتمە زەند کەریمی، زۆراب جەلالی، کەمال فەکووریان، موختار ئەسەدی، جەمال ئەسەدی و جەمیل ئەمینی.

 

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو چالاکوانانە بە تۆمەتی"تێکدانی ئاسایشی گشتیی" بانگهێشتی دادگا کراون.