ئەگەر پلاستیک بخۆین جەستەمان چی لێ بەسەردێت؟

سەرچاوەی سەرەکی پلاستیک ئاوی خواردنەوەیە، ئاستی بەرزی پلاستیکیش پەیوەندی بە خواردنی دەریاییەوە هەیە، چونکە زۆرجار بە تەواوی پلاستیکەکە بەکاردەهێنن و مایکرۆپلاستیکی شاراوە لە سیستمەکەیاندا دەگوازرێنەوە بۆ جەستەمان

ناوەندی هەواڵ

ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەی زانکۆی نیوکاسڵ لە ئوستورالیا دەریخست کە تاکەکان لەوانەیە بڕی پلاستیکی یەکسان بە قەبارەی کارتی کریدیت لە هەر هەفتەیەکدا بەکاربهێنن، ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە دەستنیشانی کرد کە سەرچاوەی سەرەکی پلاستیک ئاوی خواردنەوەیە، ئاستی بەرزی پلاستیکیش پەیوەندی بە خواردنی دەریاییەوە هەیە، چونکە زۆرجار بە تەواوی پلاستیکەکە بەکاردەهێنن و مایکرۆپلاستیکی شاراوە لە سیستمەکەیاندا دەگوازرێنەوە بۆ جەستەمان.

بە پێی ئەوەی کە پلاستیکەکان بوونەتە بەشێکی دانەبڕاو لە خووەکانی بەکارهێنان و بەرهەمهێنانمان زەحمەتە خۆمانیان لێ جیابکەینەوە، بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان "UNEP" یەک ملیۆن بوتڵی خواردنەوەی پلاستیکی لە یەک دەقەدا دەکڕدرێن، ڕاپۆرتەکە هەروەها ئاماژە بە ڕاستییەکی سەرسوڕهێنەری تر دەکات نیوەی ئەو پلاستیکەی کە بەرهەم دەهێنرێت بۆ یەک جار بەکاردەهێندرێت.

بە بەردەوامی توێژینەوە زانستییەکان هەوڵدەدەن وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار بدەنەوە لەوانە پلاستیک زیان بەژینگە دەگەیەنێت لەوانەژیانی دەریایی، بەڵام چی ڕوودەدات ئەگەر هەمان پلاستیک بە هەر شێوەیەک بێت بچێتە ناو جەستەتەوە؟ چی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک بە ڕێکەوت پلاستیک دەخۆن؟

ئەنجامە زانستییەکان ئەوە نیشاندەدەن کە جەستەمان هەوڵ دەدات ئەو پلاستیکانە لەناوببات کە بە ڕێکەوت خراونەتە ناو لەشەوە، جەستەی مرۆڤ کێشەی لەگەڵ بڕێکی کەم لە پلاستیک لە لەشتدا نابێت، گەردیلە بچووکەکانی پلاستیک کە بچووکترن لە تۆوی کونجی، پێیان دەوترێت مایکرۆپلاستیک.

ئەنجامی توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٩ دەریخستووە کە لەسەر بنەمای ڕەگەز و تەمەن، ئەمریکییەکان ساڵانە لە نێوان ٣٩ هەزار بۆ ٥٢ هەزار مایکرۆپلاستیک بەکاردەهێنن، ئەو کەسانەی کە بوتڵی ئاوی پلاستیکی بەکاردەهێنن لەوانەیە ٩٠ هەزار مایکرۆپلاستیکی زیادە لە ساڵێکدا بەکاربهێنن.

 

جەستە خۆی لە پلاستیکی زیادەی ناولەش ڕزگار دەکات

زۆربەی ئەو پلاستیکانەی کە بە ڕێکەوت دەخرێتە ناو لەشەوە دوای ڕۆژێک یان جەستە بە شێوەیەکی سروشتی کار دەکات بۆ ڕزگاربوون لەو پیسبوونەوەی بەهۆی پلاستیەکەکەوە توشی بووە، بەکارهێنانی پلاستیکە ئاساییەکان لەوانەیە ببێتە هۆی کاریگەریە شاراوەکان یاخود لاوەکییەکان بۆ جەستە.

ئەنجامەکانی توێژینەوەی خۆراکی لە ڕێگەی بڵاوکراوەیەکەوە دەریدەخەن کە ماددە کیمیاییەکان کە لە پلاستیکدا بە ئاسانی دەتوانن لە ڕێگەی خواردنی گەرمکراوەی ناو مایکرۆوەیڤەوە بچنە ناو جەستەمانەوە، خواردنی هەندێک لەو ماددە کیمیاییانە دەتوانێت ببێتە هۆی سیل و شێرپەنجە و لەدایک بوونی پێشوەختە و نەزۆکی لە پیاواندا بە ئاشکرایی، هەر بۆیە لە ئێستادا هۆکاری زۆر هەیە بۆ خۆلادان لە بەکارهێنانی پلاستیک.

دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ نەخواردنی پلاستیک و دروستییەکی زیاتر لەخۆدەگرێت لەبەکارهێنانی بەرهەمە پلاستیکییەکان، بەکارهێنانی بەرهەمی پلاستیکی کەمتر و ڕاهێنانی بۆ دووبارە بەکارهێنانەوە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک، کە تەنها هەنگاوێکی بچووکە لە ڕزگارکردنی هەسارەکەمان لە پیسبوون بە پلاستیک.