وۆرکشۆپی نەتەوەیی دیموکراتیک لە شەنگال بەڕێوەچوو
لە شەنگال لە چوارچێوەی تێکۆشانی دژ بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەهێزکردنی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە"، وۆرکشۆپێک لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگالەوە بۆ ناساندنی سیستمی نەتەوەیی دیموکراتیک بەڕێوەچوو.
شەنگال
لە چوارچێوەی تێکۆشانی دژ بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ناساندنی سیستمی نەتەوەیی دیموکراتیک وۆرکشۆپێک لە هۆڵی ئازادی لە ناوەندی شەنگال بە بەشداری ٤٥٠ میوان لە دەرەوەی شەنگال و خەڵکی شەنگال بەڕێوەچوو.
وۆرکشۆپەکە کە لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگالەوە ڕێکخرابوو، ژمارەیەک لە نووسەران، ڕێکخراوەکان و پارتەکانی ژنان، ئەکادیمیستەکان، ڕۆشنبیران، سیاسەتمەداران، ڕۆژنامەنووسان، بەرپرسانی دەزگا مرۆییەکان، نوێنەری گروپە باوەڕدارەکانی باشوری کوردستان و شارەکانی عێراق، بەرپرسانی هێزە ئەمنییەکان و ئەندامانی پارتە سیاسییەکانی عێراق و تەڤگەری ئازادی و هەروەها ئەنجومەنی گەلی شەنگال و تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی و تەڤگەری گەنجانی شەنگال و پارتی ئازادی دیموکراتیکی ئێزدیخان و پیرانی کۆمەڵگە و چەندین ڕێکخراو و دەزگای خۆبەڕێوەبەری بەشدار بوون.
"ڕێگای ئازادی عێراق سیستمی نەتەوەیی دیموکراتیکیە"
وتاری کردنەوەی وۆرکشۆپەکە لەلایەن خەزال ڕەشۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی شەنگال، خوێندرایەوەو لە سەرەتای قسەکانیدا، گرنگی ناوەڕۆکی وۆرکشۆپەکەی هەڵسەنگاندو وتی: "لە کاتێکدا هەموو هێزە دەسەڵاتدارەکان لە پیلانی پیسدان بۆ داگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێویستە چارەسەر دروست بکەین تاکە ڕێگا بۆ ئەوەی هەموو گەل و باوەڕ و کلتورێک لەسەر ئەم خاکە بژین بیرۆکەی نەتەوەیی دیموکراتیکیە کە ئەندازیارەکەی ڕێبەر ئاپۆیە، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆربەی خەڵک و باوەڕ و کلتورەکانی تێدا دەژین بەڵام بەداخەوە تا ئێستا نەمانتوانیوە خۆمان لە فەرمان و شەڕ و کوشتار ڕزگار بکەین بۆ ئەوەی ئەم فەرمانانە کۆتایی پێ بهێنین، پێویستە ئەرکەکانمان جێبەجێ بکەین و پێکەوە ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک بونیاد بنێین".
"کاتی ئەوە هاتووە کە یەکێتی دروست بکەین"
لە دوو وتاری کراوە لە لایەن چالاکوانان بیدور ئەلجەرەح و نەقییە ئیسکەندەر، وۆرکشۆپەکەیان تاوتوێ کرد و بۆچوونی خۆیان بەم وشانە خستەڕوو: "ئێمە زۆر دڵخۆشین بەهاتنمان بۆ شەنگال بەتایبەتی لەشەنگال کە فەرمانی بینیوە، ئەمڕۆ شانازی دەکەین بە دوای ڕێگایەکدا بگەڕێین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دێموکراسی عێراق، هەموومان زامنی نیشتمانپەروەری و ئازادین، وەک هەستێک خۆمان بە نزیکی ئێوە دەزانین، کاتی ئەوە هاتووە کە یەکڕیزیی خۆمان دروست بکەین و ئەمڕۆ ڕۆژی کارکردنە بۆ یەکسانی گەلان" .
بانگەوازیی بۆ قبوڵکردنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دەکات
مونا ئەلحلال، بەرپرسی کاروباری ژنانی ناسریە وتی: "ئەمڕۆ لێرەین بۆ ئەوەی ئازارەکانمان هاوبەش بکەین، ئێمە بە دڵەوە لەگەڵتانین و داوا دەکەین خۆبەڕیوەبەری شەنگال قبوڵ بکرێت و بەهۆی هەڕەشەو فەرمان بۆسەر کۆمەڵگەی ئێزدی، دەبێت کارێکی زۆر لە عێراق بکرێت بۆ باوەڕ و کلتوری کۆمەڵگەی ئێزدی داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کە خۆبەڕێوەبەریی شەنگال قبوڵ بکات، ڕەخنە لەو بەربەستانە دەگرین کە لە بەغدادەوە لە دژی شاندەکەمان دروست کراون ئێمە هەموو هاوڵاتیانی عێراقین، بۆ کارێکی ئاوا مەزن ئاستەنگەکانی حکومەت جێگەی ڕەخنەن، بەڵام ئێمە هاتووین و هەڵسەنگاندنەکانمان ئەنجام دەدەین، سەرکەوتنمان بۆ تەواوی کۆمەڵگەی ئێزدی دەوێت".
تا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگە ناتوانێت ئازاد بێت
سوهام شەنگالی، وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی، گرنگیی سیستمی نەتەوەیی دیموکراتیکی دەربڕی و وتی: "بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی ئازاد پێکەوە بژین، پێویستە نەتەوەیەکی دیموکراتیک لەسەر خاکی عێراق دروست بکەی، تاکە ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی کۆمەڵگە لە ڕێگەی دیموکراسییەوەیە، ئەگەر هەموو باوەڕ و کلتور و زمانەکانی ئەم خاکە نەناسینەوە و لە هەمووشیان گرنگتر ئەگەر ئازادی ژنان لەسەر ئەم خاکە نەناسێنین ناتوانین بگەینە ژیانی ئازادانەی گەلان".