بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەی پەخشان عەزیزی دەدرێت

زیاتر لە ١٨ ڕۆژە دۆسییەی پەخشان عەزیزی زیندانییکراوی سیاسیی لە زیندانی ئێڤین بە مەبەستی بڕیاردانی کۆتایی لە سزای سێدارەدانەکەی ڕەوانەی دادگای باڵا کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی هەرانا، کە لە کۆمەڵێک چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ئێران پێکهاتووە، لە بارەی بارودۆخی پەخشان عەزیزی، زیندانیی سیاسیی لە زیندانی ئێڤین زانیاری خستووەتەڕوو و کە زیاتر لە ١٨ ڕۆژە دۆسییەی پەخشان عەزیزی زیندانییکراوی سیاسیی لە زیندانی ئێڤین بە مەبەستی بڕیاردانی کۆتایی لە سزای سێدارەدانەکەی ڕەوانەی دادگای باڵا کراوە.

 

ئاماژه بەوەشکراوە، ماوەی ١٢٠ڕۆژە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرەکانی بێبەش کراوە.

 

جێگای ئاماژەیە، پەخشان عەزیزی خەڵکی شاری مهابادە و دەرچوویی کاری کۆمەڵایەتی لە زانکۆی عەلامە تەباتەباییە لە تاران، چالاکوانی بواری مافی ژنان و زیندانی سیاسییە لە زیندانی ئێڤین، لە ٤ـی ئابی ٢٠٢٣ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە تاران دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ بەندی ٢٠٩ـی زیندانی ئێڤین، بە تۆمەتی “یاخییبوون و ئەندامێتی لە گروپەکانی دژبەری دەوڵەت” زیندانیی کرا، لە مانگی ئایاری ئەمساڵ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.