تورکیا پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی مەڕوماڵاتی کردە ئامانج
بەهۆی تۆپبارانکردنی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە لە گوندی دێرەش ١٥٠ سەر مەڕوماڵاتی پڕۆژەیەک لەناوچوون، و پڕۆژەکەش بە تەواوی ڕوخا. ناوەندی هەواڵ

بەهۆی تۆپبارانکردنی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە لە گوندی دێرەش ١٥٠ سەر مەڕوماڵاتی پڕۆژەیەک لەناوچوون، و پڕۆژەکەش بە تەواوی ڕوخا.
ناوەندی هەواڵ
ئێوارەی دوێنێ لە گوندی دێرەش لە ناوچيی بەرگارە سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیاوە تۆپبارانی پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی مەڕوماڵات کرا.
بەهۆی تۆپبارانەکەوە ١٥٠ سەر مەڕوماڵات لەناوچوون و پڕۆژەکەش بە تەواوی ڕوخا، تا ئێستاش هیچ شوێنەوارێک لە شوان و خاوەنی پڕۆژەکەش نەدۆزراوەتەوە.