تەرمی ژنێک لە ئامەد دۆزرایەوە
چەند کرێکارێک کە کاری چاکردنەوەی جەمسەرەکانی کارەبا دەکەن تەمی ژنێکیان لە ئامەد دۆزیەوە.

ناوەندی هەواڵ
دوێنی ١٩ی کانونی یەکەم تەرمی ژنێک لە ئامەد دۆزرایەوە، ڕۆژی ١٨ی کانونی یەکەمیش چوار ژن لە شارەکانی تورکیا و باکوری کوردستان کوژران و ژنێکیش بریندار کرا، بەوەش تەنها لەماوەی دوو ڕۆژدا پێنج ژن کوژراون.
ژمارەیەک کرێکار لە ناوچەی کەیاپناری ناوەندی ئامەد لە ٤٥٠ خانوو کاری چاککردنەوەی جەمسەرەکانی کارەبا دەکەن، تەرمی ژنێکیان دۆزیەوەو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەدیان لێ ئاگادار کردەوە.
پۆلیس کە گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە وێنەیان گرت و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە.