ناوەندی هەواڵ
ئەقڵیەتی پیاوسالاری کە هەمیشە هەوڵی پەراوێزخستنی ژن دەدات، توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان بە ڕەوا دەبێنیت و لە باشووری کوردستان کوشتنی ژنان و گیان لەدەستدانی گوماناویی ژنان ڕوو لە زیاد بوونە.
شەوی ڕابردوو لە پارێزگای هەولێر تەرمی ژنێکی کورد بە ناوی خەرمان شەمسەدین دۆزراوەتەوەو تا ئێستا هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار لەوبارەیەوە زانیاریی بڵاونەكردووەتەوە.
هاوکات پزیشکێکی سەنتەری ئازادیی نەشتەرگەری و نەخۆشیی دڵ لە دهۆک بە گوماناوی گیانی لەدەستدا.
جێگای ئاماژەیە، لە باشووری کوردستان لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١٠ ژن کوژراون و نۆ ژنی دیكەش بە شێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە.




