ناوەندی هەواڵ
ڕێپێوان بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" لە ئامەدەوە بۆ ئەنقەرە بە دروشمی "بە هیواوە بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین" دەستیپێکرد. تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" پەیامی پشتیوانی بۆ ڕێپێوانەکە نارد.
نەعیم بەدەل، ئەندامی کۆردیۆناسیۆنی تاژێ ڕایگەیاند، سڵاو لە هەموو دایکانی ئاشتی و ئەوانەی بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کردووە و وتی: سڵاو لە بەرخۆدانی شەرەفمەندانەتان دەکەین، وەک تاژێ پشتیوانی لە ڕێپێوانەکەتان دەکەین، ئازادی سەرۆکایەتی ئازادییە بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ وەستاوە، پێویستە دەستبەجێ مافی هیوا بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدیبهێندرێت.




