سوعاد حەسۆ: کردەوەکانی داعش لە کەناراوەکانی سووریا و لە سوەیدا بەردەوامن

سوعاد حەسۆ، ئەندامی یەکێتی ئێزدی سووریا دووپاتیکردەوە کە ئایدۆلۆژیا و هۆشیاریی داعش بە فەرمی لە سووریا سەریهەڵداوەتەوە، ئەو کارانەی داعش بە ناوی ئاینەوە دژی ئێزدییەکان ئەنجامیان داوە، لەلایەن جیهادی هەتەشە لە کەناراوەکانی سووریا و لە سوەیدا بەردەوامە.

ڕۆنیدا حاجی 


حەسەکە- مێژوو شاهیدی ٧٤ فەرمانی دەرچووە دژی پێکهاتەی ئێزدیە، دوایین فەرمانی دژی شنگال لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن داعشەوە دەرچووە، داعش هێرشێکی دڕندانەی بۆ سەر ئێزدییەکان دەستپێکرد، لەکاتێکدا پێشمەرگە بە فەرمانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال کشایەوە، دوابەدوای کشانەوەی داعش دەرگای چوونە ناو شنگال و بە چەکی قورس هێرشی کردە سەری، لە ئەنجامدا زیاتر لە سێ هەزار ژنی ئێزدی ڕفێندران و لە بازاڕەکاندا فرۆشران. 


"دوێنێ شنگال بوو، ئەمڕۆش کەنارەکانی سووریا و سوەیدا"
سۆعاد حەسۆ، ئەندامی یەکێتی ئێزدی سووریا ڕوونیکردەوە، پێکهاتەی ئێزدی هیچ کاتێک دوا فەرمانی لەبیر نەکردووە کە بەسەر هاوڵاتیانی شنگالدا سەپێنراوە، ئێستاش دژی هەموو جۆرە فەرمانێک ڕێکخستووە، وتی: باوکەکانمان هەمیشە باسیان لەو فەرمانانە دەکرد کە لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە دژی پێکهاتەی ئێزدی دەرچووە، بەڵام ئێمە شاهیدی ئەو فەرمانەی ٧٤ بووین کە نەوەکانی عوسمانییەکان لەو ڕۆژە پڕ ئازارەدا جێبەجێیان کرد، کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شنگال، سەری هاوڵاتیانیان بڕی، ژنیان ڕفاند، ماڵەکانیان بە ناوی ئاینەوە تاڵان دەکرد، ئەمڕۆش هەمان عەقڵیەت دەبینین، بە ناوی هەتەشە، ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دژی هەموو پێکهاتەکانی سووریا پێشەنگی کەناراوەکانی سووریا و سوەیدا و سیاسەتەکانی جینۆساید بەردەوامن.


"ئەو عەقڵیەتەی کە ژن ڕەتدەکاتەوە، کۆمەڵگەش ڕەتدەکاتەوە"
سوعاد حەسۆ ئاماژەی بەوەدا کە بە دەستەبەرکردنی ماف و ڕۆڵی ژنان دەتوانرێت سووریایەکی دیموکراتی بونیاد بنرێت، وتی: ئەو عەقڵیەتەی هەتەشە بەرەوپێش دەبات، عەقڵیەتێکی جیهادی و تیرۆریستییە، بەڕوبەرایەتی کاتی لە دیمەشق تا ئێستاش ژن ڕەت دەکاتەوە و ڕەتی لە بوونی ئەوان دەکات، دوای ١٤ ساڵ لە شۆڕشی ڕۆژئاوا، کە بە پێشەنگایەتی ژنان دەستیپێکردووە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە، ڕەتکردنەوەی ڕۆڵی ژنان جێگەی قبوڵ نییە، ئەو دەسەڵاتەی کە هەتەشە بەدوایدا دەگەڕێت، سەپاندنێکە کە پێکهاتەکان قبوڵ ناکات و مافەکانی ژنان مسۆگەر ناکات بێگومان هیچ پێکهاتەیەک ئەمە قبوڵ ناکات و ئەوانیش خەبات دەکەن بۆ ئەوەی ماف و ناسنامەی خۆیان دووپات بکەنەوە، ئەمڕۆش من ژنێکی ئێزیدیم و دەبێت لە سووریا مافم هەبێت، قبوڵکردنی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە لە سووریا خاڵێکی گرنگ و هەستیارە.


ئاماژەی بە بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد: چارەسەری قەیرانی سووریا لە جێبەجێکردنی بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندایە بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی کە هەمووان بەهرەمەند بن لە ناسنامە و ماف و زمان، ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نموونەیەکە و مۆدێلێکە کە دەبێت وەریبگیرێت و پێویستە هەمووان سوودی لێ وەربگرن، ئەو مۆدێلەی کە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەری بونیاد بنێت و خۆی ڕێکبخات دەبێ ببنە مۆدێلێک بۆ هەموو سووریا، چونکە تەنها لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێکهاتەکان چێژ لە ناسنامە و بوونی خۆیان وەردەگرن.


ڕوونیشیکردەوە، یەپەژە و یەپەگە و هەپەگە مرۆڤایەتی دەپارێزن، وتی: یەپەژە و یەپەگە شەرەف و هێزی ئێمەن، کاتێک کۆمەڵکوژییەکە لە دژی گەلی ئێزدی ئەنجامدرا، پێشمەرگە و حکومەتی عێراق کشایەوە، ئەمەش ڕێگەی خۆشکرد بۆ لەناوبردنی کۆمەڵگەکەمان، بەڵام یەپەژە و یەپەگە، وهەپەگە ئێمەیان پاراست و جیاوازی لە نێوان پێکهاتەکاندا ناکەن، ئامانجیان پاراستنی مرۆڤایەتییە، هەر بۆیە ئەمڕۆ دەبینین هەمووان لە سووریا بانگەوازی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک "هەسەدە"و یەپەگە و یەپەژە دەکەن، چونکە هەمووان پێیان وایە جگە لە هێزەکانی سووریای دیموکرات هیچ هێزێک نایانپارێزێت.


"داوای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ڕێگریکردن لە جینۆسایدی ئێزدییەکان"
سوعاد حەسۆ لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێزدیزم کولتوورێکی کۆنی کوردییە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی"  ئەگەر ئێزدیەت لەناوبرا، ئەوا بزانە کە ناسنامەی کورد لەناوچووە"، هەر بۆیە ئێزدییەکان پارێزراو بوون، لە سایەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کۆمەڵکوژییەکە شکستی هێنا و ئێزدییەکان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، ئەمڕۆش بە پێشەنگایەتی ژنانی ئێزدی کۆمەڵگەی ئێزدی خۆی ڕێکخستووە و هێزەکانی خۆی دامەزراندووە، لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دوایین پەیامی خۆیدا ڕایگەیاند کە ئایینی ئێزدی کۆنترین ئایینی میزۆپۆتامیایە و سەرەڕای هەموو ئەو فەرمانانەی کە بەسەریاندا کەوتوون، پەنایان بۆ شاخەکانی کوردستان بردووە، ئێمە دەمانەوێت لەم قۆناغەدا خۆبەڕێوبەری شنگال قبوڵ بکرێت، چونکە ئێمە متمانەمان بە کەس نییە و کاروباری خۆمان بەڕێوە دەبەین و خۆمان دەپارێزین و ئاستی خەبات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرز دەکەینەوە.