سەرباری فشارەکان ٨ی مارس لە مەریوان پیرۆزکرا

سەرباری فشار و ئاستەنگییەکانی ڕژێمی ئێران گەنجانی شاری مەریوان بە چالاکییەک یادی لەدایکبوونی زەینەب جەلالیان و ٨ مارسیان پیرۆزکرد.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵێک گەنجی وڵاتپارێز لە شاری مەریوان سەر بە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە چالاکییەک یادی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان و یادی لەدایکبوونی زەینەب جەلالیان سیاسەتمەدار و چالاکوانی زیندانی کراویان پیرۆزکرد.

 

لە وێنەکاندا دەردەکەوێت پۆستەرەکان وێنەی ژنانی زیندانی سیاسی کورد لە ئیلام  تا ئورمییەی تێدایە و لە پۆستەری دیکەشدا ٨ی مارسیان لە هەموو ژنانی ئازادیخواز پیرۆز کردووە.

 

هەر لە پۆستەرەکاندا بە وێنەی زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی کورد، یادی لەدایکبوونی ئەو ژنە چالاکوانەیان پیرۆز کردووە و نوسراوە "بە یەکگرتوویی ژنان کۆتایی بە سیاسەتی قڕکردنی بێنن".

 

ئەم چالاکییانە لە کاتێکدایە کە ڕژێمی ئیسلامی ئێران هەموو چالاکییەکی بۆ ٨ی مارس قەدەغەکردووە و زەخت و گوشارەکانی لەسەر چالاکوانان زیادکردووە، هەروەها لە ڕۆژانی ٨ی مارسیشدا هێزە نیزامییەکانی خۆی لەناو شارەکاندا بڵاو کردبووەوە تا ڕێگری بکات لەچالاکییەکان.

 

ت.پ