شەڕڤانانی یەپەژە: تا کۆتایی شۆڕشی ژنان دەپارێزین
شەڕڤانانی یەپەژە کە لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی لە بەنداوی تشرین بەرخۆدان دەکەن، ئیرادەی خۆیان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە دەربڕی و ڕایانگەیاند: تا کۆتایی شۆڕشی ژنان دەپارێزن.
ڕێڤان ڤەژین
تشرین-هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە ماوەی ١٣ ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی دڕندانە لە سەرانسەری هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە، شەڕڤانانی یەپەژە و قەسەدە و یەپەگە بەرخۆدانێکی گەورە و مێژوویی لە بەرامبەر هێرشەکانی بەرەکانی شەڕدا نیشان دەدەن، شەڕڤانانی یەپەژە کە لە بەرەی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین جێگەی خۆیان دەگرنەوە، بە تێگەیشتنێکی پتەو ڕاستی دەستدرێژیی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانیان هێنایە سەر زمان.
"بە دڵنیاییەوە ئەم لەشکرکێشییە دەشکێنین"
ئەکین دۆزا شەڕڤانی یەپەژە ڕایگەیاند، هەرچەندە دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی بە تەکنیکی زیاتر هێرش دەکەن، بەڵام بە ئیرادە و بەرخۆدان هێرشەکان تێکدەشکێنن، وتی: ڕێگە نادەین بچنە ناو خاکەکەمانەوە، وەڵامی ئێمە وەک شەڕڤانانی یەپەژە توند دەبێت لە بەرامبەر هەر هێرشێکدا، بە دڵنیاییەوە ئەم داگیرکارییە تێکدەشکێنین، بە پێشەنگایەتی ژنانی ئازاد شۆڕشی ڕۆژئاوا کرا و شوێنکەوتووی ئەو ژنە ئازادانەین و لەسەر ئەم بنەمایە بەرخۆدان لە بەرەکانی شەڕدا پەرەدەسێنێت، بە دڵنیاییەوە ئەم لەشکرکێشییە دەشکێنین.
"سەرکەوتن هی ئێمەیە، سەردەکەوین"
ئەکین دۆزا، شەڕڤانی یەپەژە وتی: ئێمە بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان ڕێکدەخەین، خۆپاراستنمان پاراستنە لە شۆڕشی ڕۆژئاواو گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە، سڵاو لە هەموو هاوڕێکانمان دەکەین کە جێگەی خۆیان دەگرنەوە لە بەرەی بەرخۆدان، سەرکەوتن هی ئێمەیە.
"تا کۆتایی شۆڕشی ژنان دەپارێزین"
سۆرخوین جگەرخوێن یەکێکە لە شەڕڤانانی یەپەژە کە لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین ئازایانە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێکی داگیرکەری بەرخۆدان دەکەن، بۆچوونەکانی خۆی لە بەرەکانی جەنگ بەم شێوەیە دەربڕی: ڕەواترین ماف، مافی خۆپاراستنە لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر گەلەکەمان، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر زەوییەک کە هی ئەوان نییە شەڕ دەکەن، هێرش دەکەنە سەر مرۆڤ و ژنان، لە بەرانبەر ئەمەدا، وەک شەڕڤانانی یەپەژە، لەگەڵ گەلەکەمان، تا کۆتایی ئەو شۆڕشە دەپاریزین کە ژنان بونیادیان ناوە و وەڵامی هەموو ئەو هێرشانە دەدەینەوە کە دەکرێت، ئێمە ڕێگە نادەین خاکەکەمان داگیر بکرێت.
"تۆڵەی هاوڕێکانمان دەکەینەوە"
سۆرخوین جگەرخوێن، شەڕڤانی یەپەژە ئەو بەرخۆدانە مێژووییەی کە چەند ڕۆژێکە لە بەردەم بەنداوی تشرین بەردەوامە، بە شەڕێکی پیرۆز زانی و وتی: سڵاو لە هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەین کە لەم بەرخۆدانەدا جێگەی خۆیان گرتەوە، هاوڕێیان لەو بەرخۆدانەدا شەهید بوون، لەبیرماندان و تۆڵەیان دەکەینەوە، ئەمە ئەرکی سەرەکیمانە.
سۆرخوین جگەرخوێن کۆتایی بە بە وتنی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی بە قسەکانی هێناو بە دەنگە خۆشەکەی هۆنراوەیەکی بۆ هەڤاڵانی بەرخۆدان پێشکەش کرد.