سێ بارمتەی ئیسرائیلیی ئازاد كران

سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، پێشوازییان له‌ سێ ژنه‌ زیندانیی‌ كردووه،‌ كه‌ بارمتەبوون و به‌پێی ڕێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕكردن له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه‌ ئازاد كراون.

سێ بارمتەی ئیسرائیلیی ئازاد كران

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی دوێنی ١٩ی کانوونی دووەم، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، سێ ژنە بارمتەی ئیسرائیلیی ئازادکراون، یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ هێزه‌كانی به‌رگری ئیسرائیل و هێزی شاباكیان له‌گه‌ڵدایه‌و پشكنینی سه‌ره‌تایی پزیشكییان بۆ ده‌كرێت.

 

ئەو سێ ژنە ئازادکراوە بریتین له‌: ڕۆمی گۆنێن ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، ئێمیلی داماری ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، دۆرۆن شته‌نبه‌ر خه‌یر ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ.

 

وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل داوای له‌ ڕای گشتیی كردووه‌، به‌رپرسیارێتی و هه‌ستیاریی نیشان بده‌ن و ڕێز له‌ تایبه‌تمه‌ندی بارمته‌كان و خێزانه‌كانیان بگرن.

 

ئازادكردنی ئه‌و ژنه‌ زیندانییانه‌ له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه‌ له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی ئاگربه‌ست له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ دێت.