قەیرانەکان کاری کردۆتە بازاڕی ژنان

لەم ساڵانەی دوایی لە هەرێمی کوردستان ژنان زیاتر لە جاران هەوڵی بەبازاڕیکردنی بەرهەمەکانیان دەدەن و لێهاتویەکانیان بەگەڕ خستووە، هەم خزمەت بەخۆیان و هەم بە کۆمەڵگەش دەکەن، بەڵام قەیرانی دارایی و سیاسی و هتد، کاریگەری لەسەر کارەکانیان کردووە.

شیا کۆیی 

 

خاڵخاڵان- پارکی گەشتیاری قەرەناو لە چالاکیەکی دیکەدا هەستا بە کردنەوەی هەفتەبازاڕێک کە ڕۆژانی ١١ و ١٢ی ئەیلوول  بەرێوەچوو، کۆمەڵێک لە جوتیاران و ژنانی لێهاتوو بەکاری جۆراوجۆر بەشداریان کردووە، و ئامانج لەم هەفتە بازاڕە ناساندنی شوێنەکەو بەبازاڕکردنی تەواوی ئەوبابەتانەیە کە لەلایەن فرۆشیارانەوە نمایش دەکرێت وخواستی گەشتیاران وخەڵکی ناوخۆی لەسەرە بە هەرزانترین نرخ .

 

ئاژانسەکەمان دوو ژنی بەتوانا و پڕ وزە دەناسێنێت کە باس لە کارەکانیان دەکەن.

 

ئیلاف عوسمان، ماوەی سێ ساڵە لەم پارکی قەرەناوی گەشتیاری ئەو دوکانەی داناوە ئیکسسوارات دەفرۆشێت  وتی: ماوەی سێ ساڵە لە پارکی قەرەناوی گەشتیاری ئەو دوکانەم داناوە ئیکسسوارات دەفرۆشم،  گەشتیاران دێنە لای ئێمە شت دەکڕن، فرۆشم باشبوو بەڵام ئێستا بەهۆی ناسەقامگیری موچەو قەیرانی دارایی کاری کردۆتە سەر بازاڕی من، گەشتیاریش کەمی کردووە بە بەراورد بەجاران، بەڵام بەهۆی کردنەوەی هەفتەبازاڕ و فیستیڤاڵەکان بۆ ئێمە باشە، هاوکات بەم بۆنەوە گەشتیاران لە شار و شارۆچکەکان ڕوو لە ئێمە دەکەن. توانیومە بەردەوام بم لەسەر کارەکەم.

 

"کارکردن زۆر بەهیزت دەکات"

ئیلاف ئاماژەی بەوەکرد کە کارکردن زۆر بەهیزت دەکات و چێژت پێدەبەخشێت و وات لێدەکات پێیوستت بەکەس نەبێت، خۆت بە ئارامی دێیت و دەچیت، وتی: من زۆر دەروونم ئارامە بۆیە، کارکردن باشترە لەوەی لە ژورەوە نێکار دابنیشیت، بۆیە گەر ڕۆژێک نەیەمە سەر ئیش بێتاقەت دەبم و کەدێم گەشتیارەکان ەبینم مامەڵەیان خۆشە.

 

 لەکۆتایی قسەکانیدا ئیلاف عوسمان داوایکرد ئەو جۆرە هەفتە بازاڕ و فیستیڤاڵانە بەردەوام بن تا بتوانن بەرهەمەکانیان  ساغ بکەنەوە.

 

بێخاڵ محەمەد، سەرپەرشتیاری شاهانە گروپ وتی: خۆشم کتێبخانەیەکم هەیە بەناوی کتیبخانەی بێخاڵ، سودی ئەو جۆرە هەفتە بازاڕانە زۆر گرنگە بۆ ژنانی دەستڕەنگین، زۆربەی ژنان بەهرەکانیان شاراوەیە بەهۆی بارودۆخی وڵاتەکەمان ناتوانن پەرە بە تواناکانیان بدەن و شتەکانیان لە بازاڕ بفرۆشن، بەهۆی نەبوونی موچە وکۆمەڵێک بابەتی دیکە کەناتوانن دووکان بگرن یان لەماڵەوە شتەکان بفرۆشن، بۆیە ئێمە ئەو هەفتە بازاڕانە دەکەینەوە بۆ ژنە دەستڕەنگینەکان کە بەهرەو توانایان هەیە، لێرە بەهرەکانیان نمایش دەکەن و لێرە کەشێکی تایبەت ڕەخساوە بۆیان هەم ئیش دەکەن هەمیش تۆزێ لەماڵ دێنە دەرێ.

 

بێخاڵ وتی من وەک خۆم بە پەرتوک و پەڕاو و پێداویستی خوێدنکاران بەشداربووم و پەرتوکەکانم جۆراو جۆرن شعر و ڕۆمان و هەتا ینیشی تێدایە ، بەڵام زیاتر جەختم کردۆتەوە لەسەر پێداویستی خوێندنگە بەهۆی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن، پەرتوکە پەروەردەیەکان و بابەتەکان شیاون و زیاتر فرۆش لەسەر ڕۆمانە.