پیاوێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە ژنان دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند لە پارێزگای بەسرە کە تۆمەتبار بووە بە فێڵکردن لە ١٥٠ ژن.

ناوەندی هەواڵ


ڕۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، لە بەسڕە پیاوێک دەستگیرکراوە، هەر ژنێکی بۆ هەڵکەوتبێ لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان رووبەڕوو بۆ وەرگرتنی پارە فێڵی لێێکردوون، کەسەکە رۆحانی بووە، لەو ڕێگەیەوە کاری کردووە بەهۆیەوە، زیاتر لە ١٥٠ ژن کەوتوونەتە داوەکەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، تۆمەتبارەکە بڕە پارەیەکی لە ٥٠٠ هەزار بۆ یەک ملیۆن دیناری عێراقی لە هەر ژنێک وەرگرتووە، لە بەرامبەر ئەو کارە گوماناوییەی کە ئەنجامی داوە.