پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ کانی مەحمود کرایەوە
لە سلێمانی پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ کانی مەحمود کرایەوەو تێیدا ٤٦ تابلۆ نمایشکرا.
ناوەندی هەواڵ
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ٨ی کانوونی یەکەم، لە شاری سلێمانی پێشانگایەکی شێوەكاری بۆ کانی مەحمود کرایەوە كە تێیدا ٤٦ تابلۆ نمایشكرابوو.
لەوبارەیەوە كانی مەحمود ڕایگەیاندوە، جێگای خۆشحاڵییە کە دەبینن بەشێکی زۆری پێشانگاکان ژنان دەستی باڵایان هەیە و جێگە دەستیان لە هەموو بوارەکانی هونەردا دیارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شێوەکاری خولیا و ئارەزوویەکە لای ئەوو خۆشحاڵە کە توانیویەتی پێشانگایەک بکاتەوە کە نزیکەی چوار ساڵە هەوڵی بۆ داوە.