پەرتوکی "ژاوەژاوی مێینە"

لە بواری لێکۆڵینەوەی فێمینیستەکاندا، نووسەر ئوم زەین لە پەرتوکی "ژاوە ژاوی مێینە" دا ئامانجی ڕوونکردنەوەی سنووری دووانەی ژن- پیاو بووە، بۆ تێگەیشتن لە کێشەکانی باڵادەستی پیاو کە دەیان ساڵە ڕەگی داکووتیوە.

ئوم زەین بنشیخە مسکینی، هۆنەر و ڕۆماننووس و توێژەرێکی تونسییە لە بواری فەلسەفەی جوانیدا، لە ساڵی ١٩٦٤ لەدایکبووە و وەک پرۆفیسۆر لە پەیمانگای باڵای زانستە مرۆییەکان لە تونس کاری کردووە، لە ساڵی ١٩٩٠ بڕوانامەی "شارەزایی توێژینەوە"ی بەدەستهێناوە بۆ توێژینەوەیەکی زانکۆیی لەسەر جوانییەکانی ئادۆرنۆ بە زمانی فەرەنسی، و بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە بۆ تێزێک بە ناوی “ کێشەی دژیەکی لە کارە ڕەخنەییەکانی کانتدا” لە ساڵی ٢٠٠۰ دا.

 

 بەوە جیادەکرێتەوە کە سەرقاڵی واقیعی خۆیی و پرسەکانی کۆمەڵگەکەیەتی، خاوەنی چەندین هەڵوێست و ناڕەزایەتییە بۆ پشتیوانی لە هاوڵاتی تونسی و عەرەب، هەروەها پەرتوکی لەسەر شۆڕشەکانی عەرەبی نووسیوە، هاوکات لە ڕێگەی فەلسەفەوە ژنانی عەرەبی خستووەتەڕوو، نمونەی ژنی فەیلەسوفی خستۆتە ڕوو، هەروەها پەرتوکی نووسیوە و لەو ڕێگەیەوە خەونی ژنانی عەرەب و ئازاری ژنانی عەرەبی لەگەڵ پیاودا پێناسە کردووە، وەک پەرتوکی “ژاوەژاوی مێینە.

 

 ئەم پەرتوکە لە ساڵی ٢٠٢٣ چاپ کراوە و لە بواری توێژینەوەی فێمینیستدا هەژمار دەکرێت، ئامانجی نیشاندانی سنووری دووانەی ژن-پیاوە، بۆ تێگەیشتن لە کێشەکانی باڵادەستی پیاو کە دەیان ساڵە لە نوێنەرایەتییە ڕەمزییەکانی کۆمەڵگەکاندا چەسپاوە، هەموو فەلسەفە فێمینیستییەکان هەوڵێکن بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە، نووسەر سەرنجی لەسەر ڕوونکردنەوەی ئەو فەلسەفانە و شیکردنەوەی ئەنجامەکانیان و ئاماژەدان بە سنووردارکردنەکانیان بووە.

 

 پێشنیاری بیرکردنەوە لە ئاسۆی جۆرێک لە فێمینیزمی ڕەخنەیی دەکات بۆ ستراتیژییە جیاوازەکان بۆ ڕزگارکردنی مێینە لە دووانەیی نەریتی ژن-پیاو کە بۆ چەندین سەدە لە ڕیزی نوێنەرایەتییە ڕەمزییەکانی باڵادەستی پیاودا بووە.

 

 ئەو جەنجاڵییەی لە کتێبەکەیدا دەیوروژێنێت، جەنجاڵییەکە کە لە ڕۆشنایی خستنە سەر وتاری ژنانە، و لەسەر ڕێگا و قۆناغەکانی پێکهاتنی بە درێژایی سەردەمە جیاوازەکان بووە، بۆ ئەوەی وەک دژە وتارێک بۆ وتاری پیاوسالاری کە بۆ چەندین سەردەم قۆرخکاریی باڵادەستی بەسەر فەزای گشتیدا کردووە لە سەرانسەری جیهاندا، سەرچاوە دەگرێت.