پۆلیس هەڵێکوتایە سەر ماڵی ئەرین کەسکین
لەسەر ئەو بنەمایەی کە لە دێرسیم قسەی کردبوو، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ ئەرین کەسکین، لەسەر ڕووداوەکە ئەو پارێزەرە کاردانەوەی نیشانداو وتی: بەڕاستی قسەکردن لەم کاتەدا زۆر زەحمەتە ئەمە جوگرافیای ئازادی عەلائەدین چاکیچیە و ئەوانەی وەک ئەو وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر کۆمەڵگا سەیر دەکرێن".

ئیستەنبوڵ
پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەرین کەسکین هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ئیستەنبوڵ، هۆکاری ئەو هێرشەش دەگەڕێتەوە بۆ وتارێک کە دوو ساڵ و شەش مانگ لەمەوبەر لە دێرسیم پێشکەشی کردووە، دادگای گشتی دێرسیم لەسەر بنەمای "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراو" داوای یاسایی لەسەری تۆمارکردووە و هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەی.
"ئێمە ئەم سیستمە باش دەزانین"
ئەرین کەسکین کاردانەوەی هەبوو لە بەرامبەر ئەوەی ڕوویدا و وتی: "من پارێزەرێکم کە هەرکاتێک تەلەفۆنیان بۆ دەکردم لێدوانم پێداون، پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕین لە کاتی خۆیدا ماوە من دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەوکەسانە بکەم کە پشتگیریان دەکرد، ئێمە پارێزەرانی ئۆپۆزسیۆن ئەم سیستەمە بە باشی دەزانین نەک هەر ئەمڕۆ بەم شێوەیە بوون هەرچەندە چەندین دۆسیە و سزا لە دژی من هەیە، بەڵام ئێمە پارێزەران دەڵێین ئێمە لێرەین ئێمە ناچین بۆ هیچ شوێنێک ئۆفیسەکەمان ڕوونە، پەیوەندیمان پێوە بکەن، ئێمە دێین. ماڵ و خێزانەکەمان بێزار مەکەن بە ڕاستی زۆر زەحمەتە لەم کاتەدا قسە بکەین لە نەبوونی ڕۆمان و تێڕوانین، ئەمە جوگرافیای ئازادی عەلائەدین چاکیچیە و ئەوانەی وەک ئەو وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر کۆمەڵگا سەیر دەکرێن هیچ هێزێکی دەوڵەت لە پشت ئێمەوە نییە باوەڕمان بە بەهاکانمان هەیە".