"نەتەوە-دەوڵەت دوژمنی ژن و منداڵە"

پەیمان عەلوش، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند کە سیستەم و هۆشیاری نەتەوە-دەوڵەت، بە مەبەستی درێژەدان بە خراپبوونی کۆمەڵگە، ژیانی نارین گوران و نارین عەبدۆی لەناوبرد.

بەرچەم جودی  

 

کۆبانێ- ڕۆژی ٢١ی ئابی ٢٠٢٤، منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵ بە ناوی نارین گوران لە شاری دیاربەکری باکوری کوردستان بێسەروشوێن بوو. دوای ١٩ ڕۆژ تەرمەکەی بە شێوەیەکی دڕندانە لە ڕووبارێکدا دۆزرایەوە. بەپێی لێکۆڵینەوە دواکەوتووەکان، نارین لەلایەن خێزانەکەی خۆیەوە کوژراوە. لە لایەکی دیکەوە لە شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان، دەوڵەتی تورک لە ١٦ی ئاداری ئەمساڵدا بە سەختی بۆردومانی لادێکانی کۆبانێی کرد. لەئەنجامی تەقینەوەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، خێزانێکی خەڵکی گوندی گیریک کە پێکهاتبوون لە دایک و باوک و ٩ منداڵ، بەتەواوی کۆمەڵکوژی کران. منداڵە ٩ ساڵانەکەیان بەناوی نارین بە سەختی بریندار بووە. 

  

ئەم دوو ڕووداوە، کە تێیدا دوو منداڵ، یان دوو نارین بوونە قوربانی و ژیانیان لەناوچوو، چەندین پرسیار و ململانێ لە مێشکی خەڵکدا دەوروژێنێت، لەو چوارچێوەیەدا، پەیمان عەلوش، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی فورات، هەڵسەنگاندنی بۆ ڕووداوەکە کردو ئاماژەی  بەوەکرد لە ڕێکەوتنەکەدا هاتووە کە هۆشیاری نەتەوە-دەولەت هۆکاری سەرەکی ئەم جۆرە ڕووداوانەن. 

 

"دوو نارین و یەک هۆشیاری" 

پەیمان عەلوش هەڵسەنگاندنەکەی بە ڕاکێشانی سەرنج بۆ کاریگەرییەکانی شەڕی سارد لەسەر مۆدێرنیتیەی سەرمایەداری دەستپێکرد و وتی: ماوەیەک لەمەوبەر لە باکووری کوردستان، منداڵێکی کورد بە ناوی نارین لەلایەن بنەماڵەکەی خۆیەوە کوژرا، هەروەها دەوڵەتی تورک لە شاری کۆبانی لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆمەڵکوژییەکی ئەنجامدا، لە ئەنجامدا تەواوی خێزانێک کوژران و منداڵەکەیان بە ناوی نارین بێ بنەماڵە بەجێهێڵدرا کە لە ڕووی ڕۆحی و دەروونییەوە کوژرا، لە ئەنجامی کۆلۆنیالیزمی کوردستان و ئەو هۆشیاریی دەوڵەتی نەتەوەیی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زاڵ بوو، ژیانی هەردووکیان وێران بوو، شەڕی جیهانی یەکەم و دووەم شەڕی گەرم بوو، بەڵام لە جەنگی سێیەمدا کە ڕێبەر ئاپۆ بە شەڕی ساردیش ناوی دەبات، دەبینین کە ئەم شەڕە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژنان و منداڵان و خێزانەکان هەیە. ئاوارەبوون و داگیرکاری، ئێستا لە ڕێگەی شەڕی دەروونی و تایبەت و ساردەوە کۆمەڵگاکان لەناو دەبەن. 

  

"ژن و خێزانەکان خراونەتە دۆخێکی ناخۆشەوە" 

پەیمان عەلوش ئاماژەی بەوەدا کە نەتەوە-دەوڵەتەکان ژنانیان کردۆتە کەرەستەیەک بۆ جێبەجێکردنی کردەوەکانیان و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەیەوێت هۆشیاری دابەشبوون و لەناوبردنی جەوهەری بنەماڵە و کۆمەڵگە درێژە پێبدات، بۆیە ڕێگە خۆشکراوە بۆ تێکچوونی نۆرم و ڕێسا کۆمەڵایەتییەکان، ڕووداوی کوشتنی نارین لە باکووری کوردستان لە هەمان چوارچێوەدا ڕوویدا بۆ پەردەپۆشکردنی ڕووداوەکە چونکە پەیوەندییەکانی دەوڵەتیش لە ڕووداوەکەدا بەشداربوون. 

 

"کۆمەڵکوژی ڕوویداوە" 

پەیمان عەلوش بەبیری هێنایەوە کە لە ڕۆژئاوای کوردستان جگە لە شەڕی تایبەت، ساڵانێکە دەوڵەتی تورکیا هێرشی لەشکرکێشی ئەنجام دەدات و وتی: ئەم هێرشانە بە تایبەتی لەم پرۆسەیەدا توند بوون، زۆر ڕووداوی دڕندانە ڕوویانداوە، دەوڵەتی تورکیا کۆمەڵکوژییەکی لە کۆبانێ ئەنجامدا، کە تێیدا ١١ ئەندامی یەک خێزان لە تۆپبارانەکەدا کوژران، و منداڵەکەیان نارینیش بریندار بوو، ئەمڕۆ نارین بێ دایک و باوک و خوشک و برا دەژی کە منداڵێکی ئەم تەمەنە چ جۆرە ژیان و عەقڵیەتێک دەژی کە هەموو خێزانەکەی لەبەرچاوی خۆیدا دەکوژرێت، هەر بۆیەش هەمان عەقڵیەت و سیستەم ژیان و خەونەکانی نارین کۆبانێی وێران کرد. 

  

"هەموو هێزمان بۆ پاراستنی منداڵان و ژنان کۆدەکەینەوە" 

لە کۆتایی قسەکانیداپەیمان عەلوش ڕایگەیاند کە ڕێگریکردن لە کوشتنی منداڵان و ژنان لە ڕێگەی جێبەجێکردنی بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوەیە و وتی: ئەم سیستمە بە هەموو توانایەوە هێرش دەکاتە سەر بەها و سەروەت و سامانی کۆمەڵگە، بۆیە ڕزگاربوون لەم عەقڵیەتە تەنها بە یەک شێوە مسۆگەرە، بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئاشتی، کە دەبێتە بنەمای بونیادنانی کۆنفیدڕاڵیزمێکی دیموکراتیک لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێگای چارەسەرکردنی هەموو کێشە کۆمەڵایەتی و سیستماتیکییەکانە، بنەماڵەی دیموکراتیک مسۆگەر دەبێت، و بنەماڵەی دیموکراتیک بنەمای بونیادنانی کۆمەڵگە و وڵاتێکی دیموکراسییە وەک تەڤگەرو ڕێکخراوەکانی ژنان، ئەمە ئامانج و کارەکانمانە، چیتر لە رووداوەکانی لەناوبردنی ژن و منداڵاندا ناژین.