نێرگز لەسەر گۆڕی بێنازەکان دانرا
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە درێژەی چالاکیەکانیدا بۆ ٨ی مارس سەردانی گۆڕستانی بێ نازەکانیان کرد، ڕایانگەیاند ئەو ستەمەی بەرامبەر ژنان دەکرێت ستەمە بەرامبەر هەموو کۆمەڵگا. ناوەندی هەواڵ

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە درێژەی چالاکیەکانیدا بۆ ٨ی مارس سەردانی گۆڕستانی بێ نازەکانیان کرد، ڕایانگەیاند ئەو ستەمەی بەرامبەر ژنان دەکرێت ستەمە بەرامبەر هەموو کۆمەڵگا.
ناوەندی هەواڵ
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەندامانی ڕژاک بە چەپکە گوڵی نێرگزەوە سەردانی گۆڕستانی بێنازەکانیان لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی کرد، گوڵی نێرگزییان لەسەر گۆڕی ژنە بێنازەکان دانا.
دواتر ژنیۆ ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان پەیامی ڕژاک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕاگەیاند، کە چی دیکە بێدەنگ نابن لە ئاستی کوشتن و توندوتیژی بۆ سەر ژنان، دەبێت هەمووان لەسەر کوشتنی ژنان دەنگ هەڵبڕن، چیتر ئەو ژنانە بێ کەس و بێ خاوەن نین، ئێمە خاوەندارییان لێدەکەین.
هەروەها وتیشی، کوشتنی ژنان ستەمێکی گەورەیە، بەرامبەر بە هەموو کۆمەڵگا دەکرێت، هەروەها پێویستە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدارەکان پلان دابڕێژن بۆ ڕێگریکردن لە کوشتنی ژنان.
.ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، حکومەت و هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا بەرپرسیارن بەرامبەر کوشتنی ژنان، پەیامیشیان ئەوەیە سەرجەم ژنان یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن بەرامبەر ئەو ستەمانەی لێیان دەکرێت