نهێنیەک کە لە ژێر تابلۆیەکی پیکاسۆدا شاراوەتەوە

مێژوونووسانی هونەر بۆیان دەرکەوتووە کە وێنەیەکی شاراوەی ژنێک لە ژێر تابلۆیەکی پابلۆ پیکاسۆدا هەیە، کە لە ساڵی ١٩٠١ کێشراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

مێژوونووسانی هونەر بۆیان دەرکەوتووە کە وێنەیەکی شاراوەی ژنێک لە ژێر تابلۆی "وێنەی ماتیۆ فێرناندێز دی سۆتۆ"ی پابلۆ پیکاسۆدا هەیە، کە لە ساڵی ١٩٠١ کێشراوە.

 

ئەم دۆزینەوەیە بەهۆی تەکنیکەکانی تیشکی ئێکسەوە بووە کە لە گەلەری کۆرتۆڵد ئەنجامدراون، شیکارییەکان دەریدەخەن کە قژی ژنەکە بەستراوەتەوە بۆ دواوە و بەسەر شانەکانیدا بڵاوبۆتەوەو پەنجەکانی دیارن، زاندراوە کە پیکاسۆ لە ساڵانی بۆهێمیانەی لە پاریس چەند تابلۆیەکی لەسەر کانڤاس کێشاوە بە مەبەستی پاشەکەوتکردنی پارە.

 

 ئەم تابلۆیە نوێنەرایەتی سەردەمی شینەکەی هونەرمەند دەکات و مەزاجێکی خەمناک نیشان دەدات دوای خۆکوشتنی هاوڕێ نزیکەکەی کارلێس کاساگێماس، ئەم پۆرترێتە شاراوەی دۆزراوەتەوە زانیاری نوێ لەبارەی بەرهەمە سەرەتاییەکانی پیکاسۆ و قۆناغی هونەری دەدات.

 

کارەکان لە نێوان ١٤ی شوبات و ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٥ لە گەلەری کۆرتۆڵد نمایش دەکرێت.